Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەحمەدی نەژاد هەڕەشە لە سەرۆکی دەزگای دادی ئێران دەکات

2017-12-18 09:15:59



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە دوێنێ بڵاویکردەوە، هەڕەشەی لە سادق لاریجانی، سەرۆکی دەزگای دادی ئێران کرد و ٤٨ کاژمێری مۆڵەت دایە، کە قسەکانی دژی ئەحمەدی نەژاد بە بەڵگە بسەلمێنێت.

 

سادق لاریجانی، ماوەیەک پێش ئێستا ئەحمەدی نەژادی تۆمەربار کرد، بە فیتنەچێتیی و هەروەها پستگیریکردنی بابەک زەنجانی، سەرمایەداری ئێرانی کە ئێستا لە زیندندایە و سزای سێدارەی بۆ بڕاوەتەوە.

 

ئەحمەدی نەژاد، لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا دەڵێت: ناڵێم لە دادگایەکی ساڵحدا، چونکە هیچ چاوەڕوانییەکم لە ئێوە نییە، بەڵام تەنانەت ئەگەر لە دادگاکانی ژێر چاودێریی خۆتاندا بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی ئەو بانگەشانە لە ئارادان، تا ٤٨ کاتژمێری دیکە بڵاوی بکەنەوە با هەمووان ئاگادارببنەوە.

 

لە ئەدەبیاتی سیاسیی دەسەڵاتدارتانی ئێراندا، پاش خۆپیشاندانەکان و ناڕەرزاییەکانی ساڵی ٢٠٠٩، فیتنەچی بەو کەسانە دەوترێت، کە پەیوەندییان بە بزوتنەوەی سەوز بە ڕێبەرایەتی میر حسێن موسەوی و مەهدی کەڕوبییەوە هەیە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، کە سەرکوتکردنی بزوتنەوەی سەوز و ناوزەدکردنی لایەنگرانی ئەو بزوتنەوەیە بە "فیتنەچی" لەلایەن دەوڵەتی ئەو کاتی مەحمود ئەحمەدی نەژادەوە ئەنجام دەدرا.

 

ئەحمەدی نەژاد لە پەیامەکەیدا ئەوەش دەڵێت: ئەگەر تا ٤٨ کاتژمێری دیکە ئەو بەڵگانە نەخرێنە ڕوو، ناچاردەبم لە بارەی کردەوەکانتان لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا قسە بۆ خەڵک بکەم.

 

قسەکانی سادق لاریجانی دژی ئەحمەدی نەژاد کاردانەوەیەک بوو بۆ ڕەخنە توندەکانی ئەحمەدی نەژاد لە دەزگای دادی ئێڕان و، نووسینی نامەیەکی کراوە بۆ سەید عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران لە بارەی کردەوەکانی دەزگای دادی ئێران.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin