Smiley face
Smiley face
Smiley face

یاسای لێبوردنی گشتیی سزای لەسێدارەدانی بۆ ١٥ ساڵ زیندانیی کەمکردەوە

2017-12-18 09:07:49



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

یاسای لێبوردنی گشتیی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پەسەندکرا و بەپێی یاساکە سزای لەسێدارەن بۆ ١٥ ساڵ زیندانیی کەم دەکرێتەوە.

 

شەوی ڕابردوو، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، کە زیاتر لە شەش کاتژمێری خایاند و تیایدا یاسای لێبوردنی گشتیی پەسەندکرا، فرسەت سۆفی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی زەرد کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی سازکرد.

 

فرسەت سۆفی، ڕایگەیاند: یاسا پەسندکراوەکە زۆربەی ئەو تۆمەتانەی، تاوانبارانی تیرۆر و ئەو تاوانانەی، کە کاریگەرییان لەسەر ئاسایشی گشتیی هەیە، واتا بە ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوەی ھەرێم گرێدراون، ناگرێتەوە.

 

وتیشی: لە یاساکەدا لێبوردن ئەو کەسانە ناگرێتەوە، کە تاوانبارن بە  بازرگانییکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان و بازرگانییکردن بە دەرمان و خۆراکی بەسەرچوو و ئەو تاوانانەی، کە پەیوەستن بە سامانی گشتی و ساختەکردن و بازرگانیکردن بە مرۆڤ.

 

فرسەت سۆفی، ئەوەشی خستەڕوو، کە یاسای لێبوردنی گشتیی بکوژانی ژنان و ڕۆژنامەنووسان و مامۆستایانی ئاینی ناگرێتەوە، بەڵام بەپێی یاساکە ئەو سزادراوانەی، کە بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی دیکەوە، سزاکەیان کەمکراوەتەوە بۆ ١٥ ساڵ.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin