Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕێکخراوێکی ژینگەیی داوا لە خۆپیشاندەران دەکات ژینگە بپارێزن

2017-12-18 20:46:56



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

ڕێکخراوێکی ژینگەیی نیگەرانیی خۆی نیشان دەدات لەبەرامبەر پیسکردن و دەستدریژییکردنە سەر ژینگە لەلایەن ژمارەیەکی کەم لە خۆپیشاندەرانەوە و داوا دەکات، کە ژینگە بپارێزن.

 

ئەمشەو، ڕێکخراوی سروشتی کوردستان، ڕاگەیەنداروێکی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، کە وێنەیەکی بۆ ڕۆژنیوز نێردراوە، هاتووە:"ڕێکخراوه‌که‌مان پشتگیریى له‌ په‌یام و داواکارییه‌کانى خۆپیشانده‌ران ده‌کات و پاڵپشتى خۆى ده‌رده‌بڕێت بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌موو ڕێگایه‌کى مه‌ده‌نیی، به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕانه‌وه‌ى ماف بۆ مافخوران".

 

هەروەها هاتووە:"هاوکات نیگه‌رانى و ناڕه‌زاى خۆشمان ده‌رده‌بڕین، بۆ ده‌ستدرێژییکردنه‌ سه‌ر ژینگه‌ و پیسکردنى ڕه‌گه‌زه‌ ژینگه‌ییه‌کانى هه‌وا و خاک له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌کى که‌م له‌ خۆپیشانده‌ران له‌ شاروشارۆچکه‌کانى(سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه، چه‌مچه‌ماڵ، ده‌ربه‌ندیخان، سه‌یدسادق، پیره‌مه‌گرونو ته‌ق ته‌ق)".

 

ئەوەش هاتووە:"ئێمه‌ له‌ ڕێکخراوى سروشتى کوردستان، باوه‌ڕمان وایه‌ ده‌سه‌ڵات ڕۆڵێکى نه‌رێنى گه‌وره‌ ده‌بینێت له‌ تێکدان و شێواندنى ژینگه‌ و سروشتى کوردستان و به‌ده‌سه‌ڵاتێکى پیسکه‌ر و تێکده‌رى ژینگه‌ى ده‌زانین نه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکى پارێزه‌رى ژینگه‌، بۆیه‌ داوا له‌ تاک به‌ تاکى باشورى کوردستان ده‌که‌ین، به‌تایبه‌ت خۆپیشانده‌ران، ژینگه‌که‌یان بپارێزن و نه‌بن به‌ ته‌واوکه‌رى ده‌سه‌ڵات".

 

داواش دەکات:"پارێزگارى له‌ دره‌خت و شه‌قام و سه‌له‌ى خۆڵه‌کان بکه‌ن, په‌نا نه‌به‌ن بۆ کردنه‌وه‌ى ئاگر و سوتاندنى تایه‌".

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin