Smiley face
Smiley face
Smiley face

چالاكی ساڵانەی خوێندنگاکان لە کەرکوک بەڕێوەچوو

2017-12-19 14:14:28



ڕۆژنیوز - ڕێباز سەباح

 

لە کەرکوک چالاکی ساڵانەی خوێندنگاکان بەڕێوەچوو، مامۆستایەكیش دەڵێت: ئێمە ئێستا لەم شارە بێتاقەتین و بێنازین، بەڕاستی بێخاوەنین لە كەركوك كەس نییە ئاوڕێكمان لێبداتەوە.

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە دواناوەندی هۆزانی كچان، لە گەڕەكی ئیمام قاسمی شاری کەرکوک، بە بەشداریی ٤٠ خوێندنگەی خوێندنی کوردی، چالاكی ساڵانەی خوێندنگاكان بەڕێوە چوو.

 

 

نیهاد خالید، بەڕێوبەری چالاكی قوتابخانەكانی خوێندنی كوردی لە كەركوك بۆ ڕۆژنیوز وتی: ئەمڕۆ پێشانگای ساڵانەی چالاکییەکانی خوێندنگاکانمان کردەوە، کە بریتیبوو لە  پەخشنامەی سەردیواریی هەموو بابەتەكانی خوێندن، لە كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و بیركاری و زانست و مێژوو كۆمەڵایەتی هونەر وەرزش.

 

 

ئەو مامۆستایە وتیشی: ئەمڕۆ چل خوێندنگا لەم پێشانگایە بەشداریكردووە, بەداخەوە لە 530 خوێندنگە تەنها ئەو ڕێژەیە بەشداری كردووە، بابەتەكانیش بۆ ئەوەی ئاسانكاری بێت بۆ ئەوان لەسەر فایلێكی ئاسایی نووسراونەتەوە, هەموو ساڵێك ئەم پێشانگایانە دەكەینەوە، بەمشێوەیە خوێندنی كوردی بەردەوامە لە كەركوك هەر بەردەوامیش دەبێت.

 

 

بەرێوبەری چالاكی قوتابخانەكان وتیشی: ئێمە ئێستا لەم شارە بێتاقەتین و بێنازین، بەڕاستی بێخاوەنین، لە كەركوك كەس نییە ئاوڕێكمان لێبداتەوە و هاوكاریەكمان بكات, داواكارم بەرپرسان چاوێكیان لە كەركوك بێت.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin