Smiley face
Smiley face
Smiley face

بکوژی سێ هاوڵاتییەکەی هەڵەبجە خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد

2017-12-20 13:02:04



ڕۆژنیوز – جیهاد هه‌ورامى

 

پۆلیسی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، کە بکوژی سێ هاوڵاتییەکە خۆی ڕادەست کردووە و ئاشککراشی دەکات"ڕووداوەکە ‌ به‌هۆى کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى بووه‌".

 

پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى ناوشارى هه‌ڵه‌بجه‌ وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ڵه‌بجه‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نووسى سازکرد به‌مه‌به‌ستى خستنه‌ڕووى ورده‌کاریى ڕووداوى کوشتنی سێ ئەندامی خێزانێک لەلایەن یەک کەسەوە لە ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە.

 

ڕائید به‌رزان عوسمان، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌کۆنگره‌کەدا وتى:"له‌ لێکۆڵینه‌وه‌کاندا بۆمان ده‌رکه‌وت که‌ ڕووداوه‌که‌ به‌هۆى کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى نێوان دوو براوە بووە، که لە‌ خانوویه‌کى دوو نهۆمیدا ژیاون".

 

به‌رزان، وتیشى:"له‌ڕووداوه‌که‌دا برایه‌ک به‌چه‌ک ته‌قه‌ى له‌ماڵى براکه‌ى ترى کردووه‌ و له‌ ده‌رئه‌نجامدا براکه‌ى و براژنى و برازاکه‌ى کوشتووە و پاشان هه‌ڵهاتووه‌ به‌ره‌و شوێنێکى نادیار".

 

وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایشیگه‌یاند: ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ کوژراون پیاوێکى ته‌مه‌ن 34 ساڵان بووه‌ و له‌لیواى به‌رگرى و فریاکه‌وتن پێشمه‌رگه‌ بووه‌ و خێزانه‌که‌شى ژنى ماڵه‌وه‌ بوه‌ و ته‌مه‌نى 27 ساڵ بووه‌ و منداڵه‌که‌شى کوڕ بووه‌ ته‌مه‌نى 5 ساڵ بووه.

 

وتیشی:"ئه‌و که‌سه‌شى تاوانه‌که‌ى ئه‌نجام داوه‌ پۆلیسى نه‌وت و گازه‌ له‌لیواى 2ى پارستنى نه‌تو و گاز و ته‌مه‌نى 42 ساڵه"‌.

 

باسى له‌وه‌ش کرد: پاش هه‌ڵهاتنى تاوانباره‌که‌ دوێنێ خۆى ڕاده‌ستى پۆلیس کردوه‌ و ئێستاش به‌بڕیارى دادوه‌رى لێکۆڵینه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌پێى ماده‌ى 406 له‌ به‌شى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ند کراوه‌.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin