Smiley face
Smiley face
Smiley face

زستانی ئەمساڵ گەرمترە لە زستانی ساڵی ڕابردوو

2017-12-23 11:10:01



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

پلەکانی گەرمای زستانی ئەمساڵ بە بەراورد بە زستانی ساڵی ڕابردوو بەرزترە و کەشوهەوا گەرمترە، هەروەها هەبوونی هه‌ور له‌ ئاسمان له‌ کاتى شه‌ودا پله‌کانى گه‌رما به‌رز ده‌کاته‌وه‌.

 

ئەمڕۆ سێیەم ڕۆژی وەرزی زستانە و هەتا ئێستا جگە لەسەر شاخەکان لەناو شاردا بەفر نەباریوە و باران-یش لەچاو ساڵی ڕابردوو برێکی کەم باریوە.

 

بژار ئەکرەم، لێپرسراوى به‌شى پێشبینى لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ڕایگەیاندووە، کە زستانی ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو گەرمترە.

 

بژار ئەکرەم،  سێ هۆکارى سه‌ره‌کى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌کانى گه‌رما له‌ هه‌رێمى کوردستان به‌ به‌راورد به‌ زستانی ساڵی ڕابردوو دەخاتەڕوو.

 

١-هاتنى بارسته‌ هه‌وایه‌کى فێنک له‌ ده‌ریاى ناوه‌ڕاست ئاڕاسته‌ى ڕێڕه‌وه‌که‌ى ئه‌و بارسته‌ هه‌وایه‌ به‌ره‌و باشورو ناوه‌ڕاستى عێراق پاشان بۆ سه‌ر ناوچه‌که‌مان.

 

٢- بارسته‌ هه‌واى سیبیرى ماوه‌ى نزیکه‌ى ١٢ ڕۆژه‌ کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌رێم کۆتایی هاتووه‌ دواى ئه‌وه‌ هیچ بارسته‌ هه‌وایه‌کى ساردى تر ڕووى له‌ ناوچه‌که‌مان نه‌کردووه‌ته‌وه‌، له‌ دواى هاتنى بارسته‌ هه‌واى سارد ماوه‌ى مانه‌وه‌ى نزیکه‌ى ٥-٧ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.

 

٣-سه‌ربارى ئه‌م فاکته‌رانه‌ بوونى هه‌ور له‌ ئاسمان له‌ کاتى شه‌ودا پله‌کانى گه‌رما به‌رز ده‌کاته‌وه‌، چونکه‌ ده‌بێته‌ ڕێگر له‌ ده‌رچوونى تیشکى زه‌وى که‌ ناسراوه‌ به‌ (Albedo) بۆ بۆشاى ئاسمان.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin