Smiley face
Smiley face
Smiley face

سلێمانی، تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە

2017-12-24 14:30:16



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

تەرمی هاوڵاتییەک لەناو پڕۆژەی شاری دایک-ی شاری سلێمانی دۆزرایەوە، کە نزیکەی چوار ڕۆژە کوژراوە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک لەناو پڕۆژەی شاری دایک (بەرامبەر چاڤی لاند) لە شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە.

 

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەکان تەرمی هاوڵاتییەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری لە شاری سلێمانی کرا.

 

ئەوەش هاتووەە:"ئەو هاوڵاتییە ڕەگەزی نێرە و تەمەنی نزیکەی 30 ساڵ دەبێت و نزیکەی چوار ڕۆژە کوژراوە و بەهۆی ئەوەی هیچ ناسنامەیەکی پێ‌ نەبووە تا ئێستا ناو و تەمەن و شوێنی نیشتەجێبونی نەزاندراوە".

 

هەروەها، هاتووە:"لە ئێستادا هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی وردن و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕودداوەکە کراوەتەوە".

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin