Smiley face
Smiley face
Smiley face

مووچەی مانگی 9ی زۆربەی وەزارەتەکان دابەش دەکرێت

2017-12-25 10:43:17



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خشتەیەکی نوێیدا کە بڵاوی کردوەتەوە، زۆربەی وەزارەتەکان لە سێ ڕۆژی داهاتوو مووچەی مانگی 9 وەردەگرن.

 

خشتەکە بەم شێوەیەیە:

ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ به‌روارى 26/12/2017، مووچه‌ى مانگى (9)ـى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌کرێت

- وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌

- وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى

 

ڕۆژى چوار شه‌ممه‌ به‌روارى 27/12/2017، مووچه‌ى مانگى (9)ـى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌کرێت

- وه‌زاره‌تى ناوخۆ

- وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى

- ده‌زگاى مین

 

ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ به‌روارى 28/12/2017، مووچه‌ى (که‌م ئه‌ندامان)ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی کارو کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و مووچه‌ى مانگى (9)ـى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌کرێت.

- وه‌زاره‌تى کاره‌با

- وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار

- وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان کردنه‌وه‌و نیشته‌جێ کردن

- وه‌زاره‌تى گواستنه‌و گه‌یاندن

- وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى

- وه‌زاره‌تى کشتوکال و سه‌رچاوه‌کانى ئاو

- وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى

- وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى و لاوان

- وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌کان

- وه‌زاره‌تى کارو کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى

- وه‌زاره‌تى داد

- ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى

- سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم

- سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان

- سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin