Smiley face
Smiley face
Smiley face

ماددە هۆشبەرەکان بەشێوەکی مەترسیدار لە خانەقین  بڵاودەبێتەوە

2017-12-26 10:27:32



ڕۆژنیوز – ئەمیر خانەقینی

 

بەرپرسان و هاوڵاتیانی خانەقین ڕایدەگەیەنن، کە بەکارهێنان و بازرگانییکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە لە شارۆجکەکە زیادییکردووە، هۆکارەکەش بۆ دروستبوونی کەلێنی ئەمنیی دەگەڕێندرێتەوە.

 

له‌ شارۆچکه‌ی خانه‌قین- سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌ به‌کارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان زیادی کردووه‌.

 

زانیار جه‌وهه‌ر، به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری گه‌نجانی خانه‌قین، کە زیاتر ئاگاداری دۆخی گەنجانە به‌ ڕۆژنیوزی وت: له‌ پاش ڕووداوه‌کانی 17ی ئۆ‌کتۆبه‌ر له‌ خانه‌قین بۆشاییەکی ئه‌منیی دروستبووه‌،‌ ئه‌و که‌لێنه‌ ئه‌منییەش‌ کاریگه‌ریی زۆر خراپی هه‌بووه‌ له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان به‌شێوه‌یه‌کی فراون.

 

زانیار جه‌وهه‌ر

 

بە بۆچوونی، زانیاری جه‌وهه‌ر، بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان جۆرێکی تری تیرۆره‌، که‌ ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵگا بووەته‌وه و وتیشی:"‌به‌تایبه‌ت مه‌ترسیی دروست کردووه‌ له‌سەر توێژی گه‌نجان".

 

هه‌روه‌ها، سه‌روه‌ر عه‌لی، چالاکی مەدەنیی و دانیشتووی شارۆچکەکە به‌ ڕۆژنیوزی وت: بۆ ڕێگرییکردن له‌ بڵاوبوونەوەی زیاتری مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان، ده‌بێت سنووره‌کانی خانه‌قین چاودێریی بکرێت.

 

سه‌روه‌ر عه‌لی

 

سەروەر، داواشی لە لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان کرد، ئه‌و که‌سانه‌ سزا بدات که‌ کڕین و فڕۆشتن به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌کانه‌وه‌ ده‌که‌ن.

 

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی-ش، که‌ نه‌ویست ناوی بڵاوبکرێته‌وه، پشتڕاستی کردەوە، کە بازرگانیی و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بەشێوەیەکی لە خانەقین زیادییکردەوە، بەڵام ئامادەنەبوو هیچ ئامارێک ئاشکرا بکات.

 

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، هێزە عێراقییەکان ڕێوشوێنی پێویستیان گرتووەتە بەر و فرۆشیاران و بەکارهێنەرانی ئەو ماددانە دەستگیردەکەن، بەڵام وەک ئەو وتی:"به‌گوێره‌ی پێویست نه‌ تواندرا ڕێگریی بکرێت".

 

خانه‌قین ناوچه‌ی تەماسە له‌گه‌ڵ پارێزگاکانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و وڵاتی ئێران، که‌وتووەته‌ ناوه‌ندی ئه‌و سێ ناوچه‌یه‌.

 

ش.ف

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin