Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەو مەیدانەی داعش خەڵکی تێدا سەردەبڕی بووە شوێنی پیشانگای شێوەکاران

2017-12-26 16:52:26



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

چەند شێوەکارێکی خەڵکی ڕەقەی ڕزگارکراو، لەو مەیدانەی چەتەکانی داعش خەڵکیان تێدا سەردەبڕی، پیشانگایەکی هاوبەشیان بۆ کارەکانیان کردەوە.

 

ئەمڕۆ، بە پێشەنگایەتیی یەکێتی ڕۆشنبیرانی ڕۆژئاوا، پیشانگایەکی شێوەکاری لە مەیدانی نەعیم-ی شاری ڕەقە بە دروشمی "هونەر لە دژی شەڕ-دا"، کرایەوە.

 

ئەو شێوەکارانەی کە بە بەرهەمەکانیان بەشدارییان لەو پێشەنگایەدا کردووە، بریتین لە: ئاید حەسەن، موسا موسا، محەمەد ئەمین عەبدۆ، رامی جەراد، ئەکرام زافی، فەرهاد خەلیل، محەمەد شاهین و بەرخۆدان مشۆ.

 

ئەو پیشانگایە بۆماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

جێگای ئاماژەیە، چەتەکانی داعش لەو ساڵانەی کە شاری ڕەقەیان داگیرکردبوو، لە مەیدانی نەعیم-دا خەڵکیان سەردەبڕی، بۆیە ئەو مەیدانە بەبیرهێنانەوەی دۆزەخە بۆ خەڵکی ڕەقە، ئەو شێوەکارانە بەم کارەیان دەیانەوێت ئەو وێنەیەی چەتەکانی داعش لەو مەیدانە لە مێشکی خەڵکدا دروستیانکردووە بیسڕنەوە و بەرهەمی هونەری لەجیاتیدا دەبنێن.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin