Smiley face
Smiley face
Smiley face

فیلمێکی ئەنیمەیشنیی كوردی لە ڕوسیا خەڵات کرا

2017-12-26 20:04:46



ڕۆژنیوز - ڕۆزە محەمەد

 

فیلمێکی ئەنیمەیشنیی كوردی بەناوی 'بێدەنگی ئاسمان' لە وڵاتی ڕوسیا خەڵات کرا.

 

فیلمی ئەنیمەیشنیی كوردی 'بێدەنگی ئاسمان' لەدەرهێنانی جوبرائیل ئەبوبەكر، لە فیستیڤاڵێكی سینەمایی لە وڵاتی ڕوسیا خەڵات كرا.

 

جوبرائیل ئەبوبەكر، دەرهێنەرەی فیلەمی ئەنیمەیشنیی 'بێدەنگی ئاسمان'، لەبارەی خەڵاتەكەوە بە ڕۆژنیوزی ڕایگەیاند:"فیلمەكەم 'بێدەنگی ئاسمان' بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەشی فیلمە ئەنیمەیشنەكانی فێستیڤاڵی سینەمایی نێودەوڵەتی ئۆراسیای پێبەخشرا، كە لە شاری مۆسكۆ لە وڵاتی ڕوسیا ئەنجام درا".

 

جوبرائیل ئەبوبەكر

 

فیلمی ئەنیمەیشنیی 'بێدەنگی ئاسمان' نوێترین بەرهەمی سینەمایی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكرە و بەسپۆنسەری عەباس فازڵ عەبدولرەحمان، خاوەنی زانكۆی نۆلج بەرهەمهێنراوە، لەماوەی تەنها ٤ مانگدا، بەشداری لە زیاتر لە ٤٠ فیستیڤاڵی سینەمایی جیهانی كردووە و چەند خەڵاتێكیشی پێبەخشراوە.

 

سیناریۆی فیلمەكە پشتیوان عەبدوڵا نووسیویەتی‌، كاری گرافیك ‌و دەنگ لە لایەن سەباح شەهدی و كاری موزیكی فیلمەكەش رامتین لهۆنی جێبەجێی كردووە، ماوەی فیلمەكە ١٠٠ چركەیە و ئەمساڵ بەرهەمهێنراوە.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin