Smiley face
Smiley face
Smiley face

که‌رکوک، کۆنسێرتی "لێره‌ ناڕۆین" به‌ڕێوه‌چوو

2017-12-27 18:03:42



ڕۆژنیوز ـ که‌رکوک


کۆنسێری هونه‌ریی "لێره‌ ناڕۆین" تایبه‌ت به‌ ئامێری شمشاڵ له‌ شاری که‌رکوک به‌ڕێوه‌چوو.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له‌ هۆڵی شه‌هید سیروان تاڵه‌بانی، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری که‌رکوک، کۆنسێرتێکیان بۆ هونه‌رمه‌ند (ڕزگار حه‌مه‌ ڕه‌ئوف) تایبه‌ت بۆ ئامێری شمشاڵ سازکرد.


هونه‌رمه‌ندى مۆسیقاژه‌ن ڕزگار حه‌مه‌ ڕه‌ئوف، له‌سه‌ر ئامانج و گرنگی کۆنسێره‌ته‌که‌، قسه‌ی بۆ ڕۆژنیوز کرد و وتی:" دیاره‌ ئه‌م جاره‌ کۆنسێره‌که‌م له‌ شاری که‌رکوک له‌ژێر ناوی" لێره‌ ناڕۆین" بوو، هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دروشمه‌ بریتیه‌ له‌وه‌ی ئه‌م شاره‌ شارێکی کوردییه‌، بۆیه‌ ده‌ڵێین ئێمه‌ لێره‌ ناڕۆین، ئه‌م شاره‌ شاری هونه‌مه‌ندان، عه‌لی مه‌ردان و حسێن عه‌لی و سه‌ڵاح داوده‌-یه‌، ئه‌م شاره‌ شاری شاعیر ئه‌سیری-یه‌، بۆیه‌ پێم خۆش بوو له‌ ئێستادا ئه‌م کۆنسێرته‌ له‌ که‌رکوک ئه‌نجام بده‌م به‌ ئامێری شمشاڵ، چونکه‌ شمشاڵ ئه‌و ئامێره‌یه‌ که‌ ئاوێته‌ی ڕۆح ده‌بێت".

 


وتیشی:" هاتنی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ زۆره‌ گڕوتینی زیاتر به‌ من دا، ئێستا ده‌زانم له‌ناو دۆخی جه‌نجاڵی که‌رکوک ئه‌م خه‌ڵکه‌ چه‌ند تامه‌زرۆی میوزیک بوون، ئه‌وه‌نده‌ تامه‌زرۆ بوون له‌گه‌ڵ ژه‌نینی شمشاڵه‌که‌ی من کاردانه‌وه‌ی زۆریان هه‌بوو".


هه‌روه‌ها ئاواره‌ کوردیی، ئه‌کته‌ر و سینه‌ماکار، له‌سه‌ر گرنگی ئه‌نجامدانی کۆنسێرت بۆ ئێستای که‌رکوک، وتی:" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی موعانات و کێشه‌یان زۆره‌، جه‌نجاڵی و دۆخی سه‌ختی هاوڵاتی بۆته‌ بارێکی قورس، به‌ڵام ئه‌م ئێواره‌یه‌ ده‌ڵێم ڕۆحه‌کان ئارام بوونه‌وه‌، چونکه‌ شمشاڵ و ژه‌نینی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند کاک ڕزگاره‌وه‌، هه‌مووانی تووشی دڵخۆشی و ئارامیی کرد".

 


ئه‌وه‌شى وت: ده‌بێت ئێمه‌ى هونه‌رمه‌ندا هه‌وڵ بده‌ین به‌ کاره‌کانمان دڵخۆشی و ئارامی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شاره‌که‌مان".


خه‌نده‌ که‌رکوکی، یه‌کێک له‌ به‌شداربووانی کۆنسێرته‌که‌، بۆ ڕۆژنیوز وتى:" بوونی ئه‌و جۆره‌ کارانه‌ بۆ هاوڵاتیان زۆر گرنگه‌، چوونکه‌ که‌رکوک به‌ دۆخێکی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، زه‌حمه‌تى زۆر به‌سه‌ر هاوڵاتیانه‌ى ئه‌م شاره‌دا هاتووه‌".

 


له‌ کۆتایی کۆنسێره‌ته‌که‌ بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیر و هونه‌ری که‌رکوک-ه‌وه‌، پێکه‌ش به‌ هونه‌رمه‌ند ڕزگار حه‌مه‌ ڕه‌ئوف کرا.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin