Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕۆژی جیهانیی سینەما لە سەیدسادق بەرز ڕاگیرا

2017-12-29 18:01:30



ڕۆژنیوز - هاوكار مستەفا

 

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی سینەما و بەمەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە هونەری سینەما لە سنوورەكەدا، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری شارۆچكەی سەیدسادق، بە نمایشكردنی فیلمی سینەمایی "پەڕینەوە لە غوربەت"، ڕۆژی جیهانیی سینەمای بەرز ڕاگرت.

 

سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ، لە هۆڵی ڕۆشنبیری شارۆچكەی سەیدسادق، بە سەرپەرشتی قایمقامی شارۆچكەكە و بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاوڵاتیان و هونەردۆستانی سەیدسادق، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی سینەما-وە، فیلمی سینەمایی "پەڕینەوە لە غوربەت" نمایشكرا.

 

 

ئازاد سەوزە، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەری شارۆچكەی سەیدسادق، بە ڕۆژنیوزی وت: وەك ئەركێكی سەرشانی خۆمان و هەروەها بە مەبەستی بە زیندوو ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی سینەما و ڕەخساندنی كەشێكی ئارام بۆ هونەر دۆستان و گەنجان و هاوڵاتیانی شارۆچكەكەمان، بە پێویستمانزانی كە بە نمایشكردنی فیلمی سینەمایی "پەڕینەوە لە غوربەت"، ڕۆژی جیهانیی سینەما بەرز ڕابگرین.

 

 

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو فیلمەی ئەمڕۆ نمایشكرا، زیاتر لە ١٨ خەڵاتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی بەدەستهێناوە، كە ناوەڕۆكەكەی باس لە ستەم و زوڵمی ڕژێمی لەناوچووی بەعس دەكات بەرامبەر بە گەلی كورد، لەبەرامبەریشدا گەلی كورد وەك گەلێكی بەسۆز و بەزەیی نیشاندراوە، كە سەرەڕای ئەو هەموو زوڵم و ستمەی لێی دەكرێت، بەڵام هەمیشە بەدوای ئاشتی و ئارامیدا دەگەڕێت بۆ خۆیی و گەلانی دیكەش.

 

بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەری شارۆچكەی سەیدسادق ئەوەشی وت: بەداخەوە كە قەیرانە سیاسی و ئابوورییەكانی هەرێم بەجۆرێك كاریگەرییان بەسەر كایە جیاوازەكانی كۆمەڵگاوە جێهێشتووە، كە زۆر ئەستەمە بتوانرێت لەم كاتەدا كارێكی هونەری ئەنجام بدرێت، بەڵام ئێمە جیاواز لەو بارودۆخە، هەمیشە لەهەوڵی ئەوەدابووین، كە برەو بە ڕەوتی هونەر و ڕۆشنبیریی بدەین لە سنوورەكەماندا.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin