Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئاهەنگی سەری ساڵ بۆ خانەکانی نەوجەوانان و بەساڵاچوان ئەنجامدرا.. بەوێنە

2017-12-31 12:36:17



ڕۆژنیوز – ڕۆزە محەمەد

 

ئاهەنگی سەری ساڵ بۆ خانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

 

ئەمڕۆلە بینای بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە بەکرەجۆ لە شاری سلێمانی، ئاهەنگی سەری ساڵ بۆ سودمەندانی خانەکان بەڕێوەچوو.

 

لە ئاهەنگەکەدا لەلایەن حەمە شوانی و کاروان شارەوانی-یەوە، چەندین گۆرانی شاد پێشکەش کران و دیاری بەسەر منداڵانی نەوجەوانان پێشکەش کرا.

 

لەناو خانەکاندا بەشێک لە سودمەندان لەم ساڵدا جیا لەساڵەکانی دیکەی ژیانیان، ساڵی نوێیان لەگەڵ هاوڕێ و کەسانی نوێی ناو خانەکان دەکردەوە.

 

لەناو خانەکاندا نزیکەی ١٠٠ سودمەند بوونیان هەیە، بە خانەکانی بەساڵاچوان و نەوجەوانانی کچان و کوڕان و خانەی ساوایان و ماڵی داڵدەدانی ژنان.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin