Smiley face
Smiley face
Smiley face

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پرۆژەیەکی پەسەند کرد

2017-12-31 13:29:08



ڕۆژنیوز – ڕۆزە محەمەد

 

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پرۆژەیەکی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی پەسەند کرد، سەبارەت بە ئەنجامدانی فیستیڤاڵ بۆ دۆزینەوەی توانای سودمەندانی خانەکان و بەهرەکانیان.

 

لە ماوەکانی ڕابردوودا، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، پرۆژەیەکیان پێشکەش بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کردبوو، لەم چەند ڕۆژەی دواییدا وەزارەتەکە پەسەندی کرد.

 

فەرهاد قادر، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بە ڕۆژنیوزی وت: پرۆژەیەکمان پێشکەش بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کردبوو سەبارەت بە ئەنجامدانی فیستیڤاڵێک دەربارەی کار و چالاکی بۆ خانەکان، بەخۆشحاڵیەوە پەسەندیان کرد.

 

 

وتیشی: هیودارین فیستیڤاڵە ساڵانە بکرێتە نەریت و هەرساڵە و لە پارێزگایەک ئەنجامبدرێت و خانەکانی هەر پارێزگایەک لەگەڵ خانەکانی پارێزگاکانی دیکە هەم یەک بناسن و هەمیش لە فیستیڤاڵەکەدا توانا و بەهرەکانی سودمەندانی ناو خانەکان دەدۆزینەوە و دەریدەخەین.

 

ئاماژەی بەوەشدا: فیستیڤاڵەکە دەکەوێتە پشووی هاوین و سێ ڕۆژ دەبێت و چادر هەڵدەدەین، سودمەندانی خانەکان کارەکانیان نمایش دەکەن کە بریتی دەبێت لە کاری دەستی و دروستکردنی خواردن و پێشکەشکردنی میوزیک و گرووپی هەڵپەڕکێ و وێنەکێشان و میوزیک ژەنین و چەندین چالاکی دیکە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin