Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئارێز عەبدوڵا: عەبادی بەڕاستی نایەوێت مووچە بنێرێت

2018-01-01 11:09:43



ڕۆژنیوز – ڕۆزە محەمەد

 

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی هەرێمی کوردستانەوە لە لایەن حکومەتی عێراق-ەوە ڕایدەگەیەنێت: حەیدەر عەبادی بەڕاستی نایەوێت مووچە بنێرێت، بەڵکو دەیەوێت کات بکوژێت.

 

لە ماوەکانی ڕابردوو، باس لە ناردنی مووچەکانی هەردوو وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لایەن بەغداوە کرا، بەڵام هەتا ئێستا هیچ بڕە مووچەیەک بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردراوە، ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی یەکێتی، ئەو هەنگاوە بە کات کوشتن ناودەنێت.

 

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە ڕۆژنیوزی وت:"عەبادی باس لەناردنی مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی دەکات، لەبەرئەوەی کە ئەو وەزارەتە خزمەتگوزارین و هەموو کەس پێویستی پێیان هەیە، ناکرێت کە خزمەتگوزارییەکانی ئەو وەزارەتانە بوەستن، چونکە دوو کەرتی زۆر زۆر گرنگن".

 

وتیشی:"ئایا عەبادی مەبەستی تری هەیە لە ناردنی مووچەی ئەو دوو وەزارەتە، یاخود ئایا ئەمڕۆ دەینێرێ و سبەی ناینێرێت، لەوە نازانین، چونکە ئەمە گفتوگۆی لەسەر نەکراوە، بەڵکو لە خۆیانەوە ئەو بڕیارەیان داوە".

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وتیشی:"عەبادی بەڕاستی نایەوێت مووچە بنێرێت، بەڵکو دەیەوێت کات بکوژێت، بۆئەوەی دانووستانەکان دەستپێنەکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin