Smiley face
Smiley face
Smiley face

مامۆستایەکی زانکۆ نەخشەڕێگایەک بۆ پاکسازیی مووچە ئامادە دەکات

2018-01-03 09:53:08



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

مامۆستایەکی زانکۆی سەلاحەدین نەخشەڕێگای پاکسازیی مووچە لە هەرێمی کوردستان ئامادە دەکات و میکانیزمەکانی دەستنیشان دەکات.

 

فشاری بەغدا و ناڕەزایی زۆری مووچەخۆرە ڕاستەقینەکانی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی ناچارکردووە، کە دەست بە وردبینیی لە لیستی مووچەخۆراندا بکات.

 

سەبارەت بەو میکانیزمانەی، کە حکومەتی هەرێم پێویستە بیگرێتە بەر، ئەیوب سماقەیی، مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین، بە ڕۆژنیوزی وت: من نەخشەڕێگایەکی پاکسازیی مووچەم ئامادەکردووە، ئامادەم بیخەمە بەردەم دیدی خەڵک، ئەگەر دەیانەوێت جێبەجێکردنی بسەپێنن بەسەر حکومەت-دا.

 

سەبارەت بە ناوەڕۆکی نەخشەڕێگاکە، سماقەیی، وتی: بڕینی ناونیشانی وەزیفی نایاسایی ناڕاستیی و بڕین و لادانی خزمەتی نایاسایی و وەھمی و بڕینی دوو مووچەیی لە ژێر ھەر ناونیشانێک بێت خاڵێکی سەرەکی نەخشە ڕێگاکەیە.

 

هەربەپێی ئەو نەخشە ڕێگایە، کە سماقەیی باسیکرد، بڕینی دەرماڵەی ناشایستە لەگەڵ کاری کرداریی کارمەند و بڕینی مووچەی خانەنشینی نایاسایی، پێویستە یەکێک لە ئەولەویەتە جدییەکانی حکومەت بێت.

 

ئەو مامۆستایەی زانکۆ، وتیشی: کەمکرنەوەی مووچە و دەرماڵەی سەرۆکایەتییەکان و وەزیرەکان و ڕاوێژکارەکان و ئەندامانی پەرلەمان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان بەڕێژەی لە ٥٠%، پارەیەکی زۆر دەگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin