Smiley face
Smiley face
Smiley face

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بودجە دەکات

2018-01-03 10:34:22



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ٢٠١٨ی عێراق دەکات.

 

پاش مانگێک لە پشووی زستانە، بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنی کاتژمێر ١١:٠٠ دانیشتنی یەکەمی وەرزی کۆتایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت.

 

بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠١٨ی عێراق دەکرێت.

 

لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق-دا پشکی هەرێمی کوردستان لە ١٧% وە کەمکرابووەوە بۆ ٦٧. ١٢% ، بەڵام بەهۆی ناڕازیی بوونی بەشی زۆری پەرلەمانتاران لە پرۆژەیاساکە بەگشتیی، پرۆژەکە گەڕێندرایەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

 

تا ئێستا نازاندرێت، کە ئاخۆ پشکی هەرێمی کوردستان دەستکاریی کراوە، یان هەر وەک خۆی ماوەتەوە.

 

ئێوارەی دوێنێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، کە دیارییکردنی بودجەی ١٧% ی هەرێمی کوردستان لە ڕابردوودا بەڕێککەوتنی سیاسیی بووە، بەڵام لەمەبەدوا پێویستە بەپێی ڕێژەی دانیشتوان پشکی هەرێم دیارییبکرێت.

 

ئەو لێدوانەی عەبادی لەکاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان سەرژمێرییەکی فەرمیی نەکراوە، تاکو دەستنیشانی بکات ژمارەی دانیشتوانی هەرێم چەندە.

 

 

ش.ف

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin