Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە گەرمیان ٣١ حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتنی پیاوان تۆمارکراوە

2018-01-03 13:50:49



ڕۆژنیوز - بۆتان گەرمیانی

 

ساڵی ڕابردوو لە گەرمیان ٣١ حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتنی پیاوان تۆمارکراون و ٤٦ هاوڵاتی-ش لە هەردوو ڕەگەز بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.

 

ئەمڕۆ، لە بینای بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، لە شارۆچکەی کەلار ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، عەلی جەبار وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ئاماری کۆی گشتی ڕوداو و حاڵەتەکانی ساڵی ٢٠١٧ی بەڕێوبەرایەتییەکەیانی خستەڕوو.

 

بەپێی ئەو ئامارەی عەلی جەمال، خستییە ڕوو، لە ساڵی ٢٠١٧دا پێنج حاڵەتی کوشتنی پیاو بە مەبەست تۆمارکراوە، لەگەڵ ١٧ کوشتن-ی بە هەڵە و نۆ خۆکوشتن-ی پیاو، بەڵام ئامارەکانی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان لەو بەڕێوبەرایەتییە تۆمارنەکرابوو، چونکە ئاماری ژنان لە بەرێوبەرایەتی بەرنگارربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان تۆمار دەکرێن.

 

عەلی جەمال

 

هەروەها، شەڕکردنی جۆراوجۆر ٣٦٠حاڵەت و دزیکردنی جۆراوجۆر ٢٨٤ حاڵەت و خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی ١١٥حاڵەت، تۆمارکراون.

 

بە وتەی وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، هەندێک لە حاڵەتەکان زیادیکردووە، بەڵام بە گشتیی حاڵەتەکان کەمیکردووە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، وتیشی:"ئێمە پلانی تایبەتمان دەبێت بۆ ئەو حاڵەتانەی کە ڕوو لە زیادبوونن، بۆ ئەوەی لە ساڵی  ٢٠١٨ بەرەنگاری ببینەوە و کەمیکەینەوە".

 

هەروەها، کارزان مەجید، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی گەرمیان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنیوز ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتییەکانی ڕاگەیاند و بەپێێ ئامارەکە، ساڵی ڕابردوو٢٦٤ ڕووداوی هاتووچۆ لە گەرمیان تۆمارکراوە و لەچاو ساڵی ڕابردوو ئامارەکە زیادییکردووە.

 

کارزان مەجید

 

هەر بەپێی ئامارەکە، بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە، ٤٦ هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە و ٣٧٣ هاوڵاتی-ش برینداربوون.

 

سەبارەت بە هۆکارەکانیش، کارزان مەجید، وتی: خراپی ڕێگاوبان و خێرایی زیاد و پابەند نەبوونی شۆفێر بە مەرجەکانی هاتووچۆوە هۆکارن، لەگەڵ خراپی کوالێتی ئۆتۆمبێل و هاتنی ئاوارەیەکی زۆر بۆ سنووری ئیدارەی گەرمیان و دروستکردنی قەرەباڵغیی.

 

ناوبراو، وتیشی:"یەکێکی تر لە هۆکارە ناڕاستەوخۆکان پێدانی مۆڵەتی شۆفێرییە، کە بە شێوەیەکی ئاسان دەدرێت بە هاوڵاتیان، پێویستە بکرێت بە پەیمانگاکە شۆفێر لانی کەم لە شەش مانگ بۆ دوو ساڵ، لە پەیمانگا فێربکرێت ئەوکات بڕوانامەی مۆڵەتی شۆفێری پێبدرێت".

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin