Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆمەڵگای نێودەولەتی پشتگیریی خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران دەکات

2018-01-04 11:16:27



رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێڕان دژ بە دەسەڵاتی سیاسی، ئابوری و سەربازیی ئێران، ئەمڕۆ پێدەنێتە هەشتەمین ڕۆژی دوا بە دوای یەکدا، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتگیریی خۆپیشاندەران دەکات.

 

وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا لە بەرامبەر کردەوەکانی حکومەتی ئێران لە دژی خۆپیشاندەران هەڵوێستیان پیشاندا و لەگەڵ شەرمەزارکردنی حکومەت پشتگیریی خۆپیشاندانەکانیان کرد.

 

وتەبێژی ئانگێلا مێرکل ڕایگەیاندووە: ورەی خەڵکی ئێران بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە دۆخی سیاسی و ئابوری شایەنی ڕێزە.

 

هاوکات حکومەتی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، کە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ ئەوەی سەرکوتکەرانی خۆپیشاندانەکان بایکۆت بکەن، ئەو بایکۆتانە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران و هەروەها وەزیری پەیوەندییەکانی ئێرانیش دەگرنەوە.

 

نیکی هەیلی، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە تۆمەتی بەستنەوەی خۆپیشاندانەکان بە هێزە دەرەکییەکانەوە، وتی: ئەو قسانە پێکەنیناوین.

 

ناوبراو وتی: خەڵکی ئێران دەنگی ئازادی خوازییان هەڵبڕیوە، هەموو ئازدیخوازانی جیهانیش پشتگیرییان دەکەن.

 

لە لایەکی دیکەوە ئانتۆنیۆ گۆترێش، سکرتێی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: نابێت حکومەتی ئێران لەوە زیاتر توندوتیژی دژی خەڵک دەرببڕێت.

 

فدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاش ڕایگەیاندووە: کوشتنی خەڵکی ناڕازیی ئێڕان قبوڵ ناکرێت و یەکێتی ئەوروپا شەرمەزاری دەکات، خۆپیشاندانی ئاشتیانی مافی بنەڕەتی خەڵکە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin