Smiley face
Smiley face
Smiley face

یه‌کێتی ژنانی کورد داوای به‌شداریی فراوان ده‌کات له‌ ڕێپێوانی پاریس-دا

2018-01-04 14:35:45



ڕۆژنیوز - ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان


یه‌کێتى ژنانى کورد لێدوانێکى بڵاوکرده‌وه‌ و داواى کرد به‌شدارى فراوان بکرێت له‌ ڕێپێوانى پاریس بۆ بیرهێنانه‌ى شه‌هیدانى پاریس، که‌ بڕیاره‌ ڕۆژى ٦ى ئه‌م مانگه‌ بکرێت.


یه‌کێتی ژنانی کورد له‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ لێدوانێکى نوسراوى بڵاوکرده‌وه‌ و داواى کرد به‌شدارى فراوان بکرێت له‌ ڕێپێوانى "با ڕاستییه‌کان ئاشکرابکرێن و دادپه‌روه‌ریی به‌دیبێت"، که‌ بڕیاره‌ ٦ى ئه‌م مانگه‌ له‌ پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا بۆ بیرهێنانه‌وه‌ى شه‌هیانى پاریس به‌ڕێوه‌بچێت.


یه‌کێتی ژنانی کورد ڕایگه‌یاندوه‌: پێنج ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدبوونی سێ ژنه‌ شۆڕشگێڕى کورد، ساکینه‌ جانسز (سارا)، فیدان دۆغان (ڕۆژبین) و له‌یلا شایله‌مه‌ز (ڕوناهی) تێپه‌ڕ ده‌بێت، که‌سانی تاوانباریش تائێستا ده‌ستگیر نه‌کراون و به‌ سزای خۆیان نه‌گه‌یشتوون.


ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندوه‌: "ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ی که‌ له‌ دژی تێکۆشانی ئازادی ژن ئه‌نجامدرا، به‌ ده‌ستی ژنان پوچه‌ڵکرایه‌وه‌، سێ که‌سایه‌تی، سارا و ڕۆژبین و ڕوناهی بوون به‌ ڕه‌نگی تێکۆشانی ئازادیی ژنی کورد و کوردستان، بۆیه‌ ئه‌م هێرشه‌ ناڕه‌وایه‌ ناتوانێ له‌  تێکۆشانی ژنانی کورد و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کورد که‌م  بکاته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ تامه‌زرۆیی بۆ ئازادیی وه‌کو تاکه‌ ئامانج خۆی ده‌ربخات".


له‌ لێدوانه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: "ده‌وڵه‌تی تورک و حکومه‌تی ئاکه‌په‌، به‌رپرسیاری سه‌ره‌کیین له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌، به‌ڵام نابێت ڕۆڵی فه‌ره‌نسا و ده‌وڵه‌تانی تر له‌م کاره‌ تیرۆریستییه‌ پشتگوێ بخرێن، ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌ دادپه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت نییه‌، باوه‌ڕمان به‌ دادپه‌روه‌ری گه‌لان هه‌یه‌ و پێمانوایه‌ ژنی کورد و هه‌موو ژنانی بنده‌ستی جیهان، ده‌توانن به‌ به‌رخۆدانیان تۆڵه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ بکه‌نه‌وه‌".


له‌ کۆتایى لێدوانه‌که‌شدا ئه‌وه‌ هاتووه‌: "ئێمه‌ وه‌ک یه‌کێتی ژنانی کورد -یه‌ژه‌که‌ ئه‌وه‌ دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌ دروشمى "با ڕاستییه‌کان ئاشکرا بکرێن و دادپه‌روه‌ریی به‌دیبێت" بانگه‌وازی له‌ هه‌موو ژنان ده‌که‌ین که‌ به‌ به‌رفراوانی به‌شداری ڕێپێوانی ٦ی مانگ له‌ پاریس ببن.


هه‌رسێ ژنه‌ شۆڕشگێڕى کورد، ساکینه‌ جانسز ته‌مه‌ن ٥٤ ساڵ، که‌ یه‌کێک بوو له‌ دامه‌زرێنه‌رانى پارتی کرێکارانی کوردستان و فیدان دۆغان ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و له‌یلا شایله‌مه‌ز ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، له‌ ٩ی کانونی دووه‌می ٢٠١٣ له‌ ناوه‌ندێکی کلتوری کوردیدا له‌ پاریس-ى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا تیرۆر کران.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin