Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەشێک لە کتێبەکانی ئۆجالان لە پێشانگایەکدا نمایشکران

2018-01-04 16:21:43



ڕۆژنیوز - عەلی قادر

 

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "سەرهەڵدە" بۆ ئازادی ئۆجالان، لە شارۆچکەی ڕانیە، پێشانگایەک بۆ کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە کرایەوە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، لەناو باخی گشتی شارۆچکە، پێشانگایەکیان بۆ بەشێک لە کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە کردەوە.

 

سنوور مەولان، ئەندامی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، بۆ ڕۆژنیوز قسەیکردو وتی:"بەمەستی زیاتر ئاشناکردنی کۆمەڵگا بەفکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان، ڕێگەچارە بۆ کێشەکانی باشوور، لەچوارچێوەی هەڵمەتی "سەرهەڵدە"، هەستاوین بە کردنەوەی پێشانگایەک بۆ کتێبەکانی بەڕێز ئۆجالان".

 

 

وتیشی:"داواکارم لە گەنجان و بەتایبەت ژنان، کە پەرتووکەکانی بەڕێز ئۆجالان بخوێننەوە، تاکو بتوانن کێشەکانی خۆیان و کۆمەڵگا چارەسەربکەن".

 

ئەو ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، وتیشی:"فەلسەفەی بەڕێز ئۆجالان دەتوانێت کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و  کۆی مرۆڤایەتیی چاسەربکات، بۆیە بەپێویستی دەزانم کە هەموو کەسێک ئاشنای ئەم فکریە ببێت".

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin