Smiley face
Smiley face
Smiley face

شارەوانی ھەولێر: هاوڵاتیان دەتوانن باج و ڕسومات بە قیست بدەن

2018-01-04 20:21:41



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

شارەوانی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت، کە بڕیاری ڕێژەی وەرگرتنی باج و ڕسومات کەمکراوەتەوە و لە پێنەدانی باج و ڕسومات ھیچ زیادەیەکی ناخرێتەسەر، ئەگەر ھاوڵاتیان لەکاتی خۆشی نەیدەن، دەشڵێت:"هاوڵاتیان دەتوانن باج و ڕسومات بە قیست بدەن".

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، سامان عارەب، سەرۆکی شارەوانی ھەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، وردەکاری کەمکردنەوەی باج و ڕسوماتی خستەڕوو، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نیگەرانی ھاوڵاتیانی لێکەوتەوە،

 

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، سامان عارەب، وتی:"هاوڵاتیان نیگەرانن لە کۆکردنەوەی باج و ڕسومات پێیانوایە کە یاسایی نییە، لە کاتێکدا ئەم پرسە یاساییە و پشتی بەستووە بە یاسا کارپێکراوەکانی عێراق، کە لە ھەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت".

 

وتیشی: داواکاراوە کە بەھۆی قەیرانی داراییەوە پێداچوونەوە بە وەرگرتنی باج و ڕسومات بکرێت و ئەنجومەنی وەزیرانیش پێداچوونەوەی کرد و بڕیارەکە دەرچووە و بە ڕێژەیەکی زۆر کەمبووەتەوە، لە ماوەی داھاتوو نووسراوی کەمکردنەوە ئاراستەمان دەکرێت و ئێمەش کاری پێدەکەین.

 

سەرۆکی شارەوانی هەولێر، باسی لەوەشکرد، کە ڕسوماتی تابلۆ و کرێی ناوچەی پیشەسازی کەمکردنەوەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینەوە، بڕیارەکە لە ١ی کانونی دووەمی ٢٠١٨، کاری پێبکرێت.

 

سامان عارەب، وتیشی: ئاگاداری ھاوڵاتیان دەکەینەوە، لە داھاتی خۆمان  %٢٠ بۆ شارەوانی خۆیەتی و ساڵی رابردووش چوار ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەکان خەرجکراوە.

 

سامان عارەب، سەرۆکی شارەوانی ھەولێر، ڕاشیگەیاند:"بەھۆی قەیرانی داراییەوە ھاوڵاتیان دەتوانن باج و ڕسومات بە قیست بدەن و ھیچ زیادەیەکیش ناچێتەسەر ئەو باج و ڕوسماتە".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin