Smiley face
Smiley face
Smiley face

واشنتۆن تایمز: جارێکیتر پارتی و تورکیا دژی پەکەکە ڕێککەوتن

2018-01-06 10:01:50



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاشكرای دەكات، كە پارتی دیموكراتی كوردستان-عێراق، و توركیا لەسەر پێكهێنانی ناوچەی ئەمنی لەسەر سنوور رێككەوتوون و ئامانجیش لێی دژایەتی گەریلاكانی پەكەكە.

 

دوێنێ رۆژنامەی واشنتۆن تایمزی ئەمریكی بڵاویكردەوە، كە پارتی و تورکیا ڕێکەوتوون لەسەر دروستکردنی ناوچەیەکی ئەمنی لەسەر سنوری عێراق و تورکیا، ناوچەكەش بەڕووی هەموو هاوڵاتییەكی مەدەنییدا دادەخرێت و هەركەسێكیش بچێتە ئەو ناوچەیەوە، وەك "تیرۆریست" مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.

 

 ڕۆژنامەکە باسی لەوە کردووە، بەرپرسانی کوردی عێراق کە مەبەستی پارتی دیموکراتی کوردستانە، زانیاریان بە ڕۆژنامەی دەیلی سەباح-ی سەر بە حکومەتی تورکیا داوە، کە لەگەڵ تورکیا ڕێکەوتوون بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی ئەمنی "هەرێمێکی ئارام" لەسەر سنوری عێراق و تورکیا، ئەوەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە. 

 

ئەو ڕۆژنامەیە ڕاشیگەیاندووە، کە پێکهێنانی ئەو ناوچە ئەمنییە لە ناوچەکەدا لە کاتێدا ڕوودەدات، کە پارتی لە هەوڵداندایە بۆ باشکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا، پاش ئەوەی لە دوا ڕیفراندۆمەکەی ئەیلولی ٢٠١٧ەوە ناکۆکی کەوتە نێوان پەینوییەکان پارتی و تورکیاوە.

 

لە ڕاپۆرتی ئەو رۆژنامەیەدا باس لەوە شکراوە، کە لە پاش ڕیفراندۆمی ئەیلولی ٢٠١٧دا، کورد زۆربەی ئەو ناوچانەی لە دەستداوە کە پێشتر لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگاری کردبوون، ئەو ناوچانە ئێشتا لە کۆنتڕۆڵی حکموتی عێراقی دان.

 

جێگای ئاماژەیە، کە پێشتریش ئاشکراکرابوو، کە پارتی دیموکراتی کوردستان- عراق، ناوچەی برادۆستی رادەستی تورکیا کردووە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin