Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە پاریس داوای سزادانی ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژیی سێ ژنە شۆڕشگێڕەکە دەکرێت

2018-01-06 13:07:42



ڕۆژنیوز - پاریس

 

لەیادی تێپەڕبوونی ٥ سال بەسەر تیرۆرکردنی سێ ژنە خەباتگێڕەکەی پاریس، ڕەوەندی کوردی لە ئەوروپا، لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا هاتنە سەر شەقام بۆ شەرمەزارکردنی ئەو کردەوە تیرۆریستییە و داوای سزادانی تاوانبارەکانیان کرد.

 

پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ، هەزاران کەس لە دانیشتوانی کورد لە ئەوروپا، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا رژانە سەر شەقامەکان و بە بەرزکردنەوەی ئاڵایەک کە وێنەی ژنە تیرۆرکراوەکانی لەسەر بوو، کە لە ڕۆژی ٩ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٣ بە فەرمانی ئەردۆغان لە پاریس تیرۆر کران.

 

خۆپیشاندەران لە شەقامی کاردونور، لە باکوری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، چەندین وێنە و ئاڵایان بەرز کردەوە کە سیمبۆلی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستانی لەسەر بوو، بەرەو گۆڕەپانی کۆماری فەرەنسا چوون و بە گوێرەی بەرنامەیەک لەوێ گردبوونەوە دەکەن تا ئێوارە بەردەوام دەبێت.

 

خۆپیشاندەران بە دروشمەکانیان داواین لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کرد کە بکەرانی ئەو تیرۆرە دادگایی بکرێن کە ئەو کۆمەڵکوژییەان ئەنجام داوە.

 

کۆمیتەی سەرکردایەتی پەکەکەش لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردبوو کە ئەو کردەوە تیرۆریستییەی کە لە ٩ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەچوو لەدژی  سێ خەباتگێڕی کور کە یەکێکان ئەندامی دامەزرێنەری ئەو پارتە بوو،  لەلایەن ئەردۆغانەوە فەرمان دەرکراوە و لە لایەن هاکان فیدانی سەرۆکی دەزگای میتی تورک جێەبجێ کراوە.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin