Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئه‌مریکا: ئێران ساڵانه‌ شه‌ش ملیار دۆلار ده‌داته‌ ڕژێمى ئه‌سه‌د

2018-01-06 14:24:33



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


نوێنه‌رى ئه‌مریکا له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند، که‌ ئێران ساڵانه‌ شه‌ش ملیار دۆلار ده‌داته‌ ڕژێمى ئه‌سه‌د و پشتیوانى ده‌کات.


له‌ کۆبوونه‌وه‌ى شه‌وى ڕابردووى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانى ئێران، نیکى هه‌یلى نوێنه‌رى ئه‌مریکا قسه‌ى کرد و وتى، داواکارى خۆپیشاندانى خه‌ڵکى ئێران ئه‌وه‌یه‌، که‌ ئێران ده‌ست به‌ردات له‌ پشتیوانى تیرۆر له‌ عێراق و یه‌مه‌ن.

 


وتیشى: ئێران ساڵانه‌ شه‌ش ملیار دۆلار ده‌داته‌ ڕژێمى ئه‌سه‌د و پشتیوانى ده‌کات.


له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ى شه‌وى ڕابردووى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، که‌ له‌سه‌ر پێشنیاری نیکی هه‌یلیی باڵیۆزیی ئه‌مریکا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ڕێوه‌چوو، ناکۆکى له‌نێوان ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌که‌ دروست بوو.


کۆبوونه‌وه‌که‌ که‌ به‌ په‌له‌ بوو تایبه‌ت بوو به‌ خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵکی ئێران، جگه‌ له‌ باڵیۆزه‌کانی ڕوسیا و چین و فه‌ره‌نسا، باڵیۆزه‌کانی دیکه‌ پشتگیریی ناڕه‌زییه‌کانی خه‌ڵکی ئێرانیان کرد دژ به‌ پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانه‌وه‌.


نوێنه‌رانى ڕوسیا و چین و فه‌ره‌نسا باسیان له‌وه‌ کرد، که‌ ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ کێشه‌ى ناوخۆى ئێرانه‌ و نابێت ده‌ستێوه‌ردانى تێدا بکرێت، به‌ڵام ئه‌مریکا و وڵاتانى دیکه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن که‌ به‌ ڕوونى پشتگیرى خۆپیشانده‌ران بکرێت.


نزیکه‌ى ده‌ ڕۆژه‌ له‌ ئێران خۆپیشاندانى هاوڵاتیان به‌ دروشمى "مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر" ده‌ستى پێکردوه‌، هاوڵاتیانى ئێران له‌ دۆخێکى ئابورى خراپدا ده‌ژین، ئه‌وان دژى ئه‌وه‌ن که‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى وڵاته‌که‌یان پاره‌یه‌کى زۆر بۆ ڕژێمى سوریا و گروپه‌کانى سه‌ربه‌خۆى له‌ عێراق و یه‌مه‌ن و فه‌له‌ستین ته‌رخان ده‌کات.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin