Smiley face
Smiley face
Smiley face

پەیمان عیزەدین: یاسای سزادانی عێراقی مافی سکاڵاکردن ناداتە ڕێکخراوەکان

2018-01-07 09:32:05



ڕۆژنیوز – سلێمانی

 

پەیمان عیزەدین، ڕایدەگەیەنێت، کە یاسای سزادانی عێراقی مافی سکاڵاکردنی نەداوەتە ڕێکخراوەکان، کە لەبەرامبەر کوشتن و توندوتیژیی دژی ژنان سکاڵا تۆماربکەن، دەشڵێت: پێویستە یاساکە گۆڕانکاریی تێدا بکرێت.

 

بەپێی ئەو ئامارانەی، کە لە بەڕێوبەرایەتی گشتیی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکرێنەوە، کوشتن و خۆکوشتنی ژنان مانگ بە مانگ زیاد دەکات.

 

سەبارەت بە هۆکارەکانی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان، پەیمان عیزەدین، پارێزەر، بە ڕۆژنیوزی وت: گرفتە سیاسیی و کۆمەڵایەتی و داراییەکان هۆکارن بۆ ئەوەی تاکەکان تووشی فشارێکی قووڵی دەروونیی ببن و بڕیاری خۆ کوشتن بدەن، یان پیاوان پەنا دەبەنە بەر کوشتن و توندوتیژیی بەرامبەر ژنان.

 

پەیمان عیزەدین، ئاماژەی بە هۆکاری زیاتر کرد و تی:"نەبوونی یەکسانیی و دادپەروەریی لە باشووردا بووەتەهۆی ئەوەی، کە ژن لە کۆمەڵگادا هیچ جێگە و پێگەیەکی نەبێت، ڕێژەکە بەردەوام ڕوو لە زیادبوون دەکات".

 

لەبارەی بەدواداچوونی دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان، وتی: ڕێکخراوەکانی ژنان لەسەر هەر کەیسێکی لەو بابەتە دێنە دەنگ، بەڵام ئەوەی کە ڕێگرە لێیان خودی یاسای سزادانی عێراقییە، کە مافی سکاڵاکردنی نەداوەتە ڕێکخراوەکان تەنیا دەتوانن داوای جوڵاندنی کەیسەکان بکەن.

 

پەیمان عیزەدین، وتیشی: کۆمەڵێک ڕێکخراوی تایبەت لە باشووری کوردستان هەن، کە ئەگەر پێویست بکات پارێزەری خۆبەخش بۆ کەیسەکان دادەنێن، بەڵام دەبێت کەسێک هەبێت کە سکاڵاکار بێت تا بتوانین کاری لەسەر بکەین.

 

ئەو پارێزەرە، وتیشی: پێویستە یاساکە گۆڕانکاری تێدا بکرێت بەشێوەیەک، کە ڕێکخراوەکان لە کەیسەکانی کوشتن و توندوتیژیی دژی ژناندا بتوانن سکاڵا تۆمار بکەن و ببنە لایەنێکی داکۆکیکار، کە ئەمە لەئیستادا کارێکی ئاستەمە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin