Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنانی مەخمور یادی ساکینە جانسز و هاوڕێیانیان کردەوە

2018-01-07 10:58:07



ڕۆژنیوز - مەخمور

 

ژنانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی لە مەخمور لە پێنجەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی سێ ژنەشۆرشگێڕی کورددا لە پاریس، یادی ئەو سێ ژنەشەهیدەیان کردەوە.

 

ئێوارەی دوێنێ لە کامپی پەنابەرانی مەخمور لە ناوەندی خانەوادەی شەهیدانی کامپەکەدا سینەفزیۆنێک بۆ یادکردنەوەی شەهیدان 'ساکینە جانسز' و فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز نمایشکرا و مەراسیمێک بۆ یادکردنەەوەیان بە پێشەنگایەتیی ئەنجومەنی عەشتار بەڕێوەبرا.

 

مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لەو سێ ژنەشەهیدە و هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی دەستیپێکرد.

 

پاشان زینارین فورات، ئەندامی ئەنجومەنی عەشتار کۆمەڵکوژیی پاریسی شەرمەزارکرد و وتی، کە ئەوە ماوەی پێنج ساڵە کە گەلی کورد دژی ئەو کۆمەڵکوژییە ناڕەزایی دەردەبڕن و بەردەوامیش دەبن لەو ناڕەزاییانە.

 

پاش قسەکانی زینارین فورات، سینەفزیۆنێک لە بارەی ژیان و تێکۆشانی ئەو شەهیدانەوە نمایشکرا و مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرێت" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێهات.

 

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin