Smiley face
Smiley face
Smiley face

سەردەشتییەکان بە چاندنی بەڕوو ژینگە دەپاریزن.. بەوێنە

2018-01-08 12:33:04



ڕۆژنیوز - سەردەشت

 

بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی شارەکە، لە شاری سەردەشتی سەربە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەڵمەتێکی چاندنی بەڕوو بەڕێوەچوو.

 

دوێنێ لە شاری سەردەشت، بە پێشەنگایەتیی ژینگەپارێزان و هەروەها فەرمانگەی سەرچاوە سروشتییەکانی ئەو شارە، هەڵمەتێکی چاندنی بەڕوو ئەنجامدرا.

 

ئەو هەڵمەتە خۆبەخشانە و بە شێوەی هەرەوزی ئەنجامدراوەو ماوەی ڕۆژێکی خایەندووە.

 

مەبەست لە ئەنجامدانی هەڵمەتەکە پاراستنی ژینگەی شاری سەردەشت بووە، کە پرۆژەکانی حکومەتی ئێران وایکردووە مەترسیی لەناوچوون هەڕەشەیان لێبکات.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin