Smiley face
Smiley face
Smiley face

په‌رله‌مانى عێراق بڕیارى ده‌رکردنى کۆمپانیاى کار-یدا له‌ که‌رکوک

2018-01-08 12:48:35



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بڕیاریدا به‌ ده‌رکردنى کۆمپانیاى کار له‌ شارى که‌رکوک و باسى به‌قاچاغبردنى نه‌وتى شاره‌که‌شى کرد.


ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کۆبووه‌وه‌ و گفتوگۆى له‌باره‌ى به‌قاچاغبردنى نه‌وتى که‌رکوک کرد و بڕیاریشیدا، که‌ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق کاره‌کانى کۆمپانیاى کار له‌ شاره‌که‌ ڕابگرێت.


هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق لیژنه‌یه‌کى بۆ ده‌رهێنان و فرۆشتنى نه‌وتى که‌رکوک پێکهێنا و بڕیاریشیدا هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى که‌رکوک ته‌نها له‌ ڕێگه‌ى کۆمپانیاى سۆمۆوه‌ بێت و کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانیش ڕاده‌ستى کۆمیانیاى نه‌وتى باکور بکرێن.


ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بڕیاریدا که‌ وه‌زاره‌تى نه‌وت کارکردن له‌گه‌ڵ کۆمیانیاى کار ڕابگرێت له‌ شارى که‌رکوک و کۆمپانیاکه‌ له‌ شاره‌که‌ ده‌ربکرێت.


کۆمپانیاى کار سه‌ربه‌ نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان-عێراقه‌ و له‌ ساڵى 2014وه‌ چوونه‌ شارى که‌رکوک و ده‌ستیان کرد به‌ ده‌رهێنان و به‌ فرۆشتنى نه‌وتى شاره‌که‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin