Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەڵمانیا: چیتر سیخوڕییەکانی ئێران لە ئەڵمانیادا قبوڵ ناکرێت

2018-01-09 11:35:47



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا باڵیۆزی ئێران لەو وڵاتەی بانگ کردووە و هۆشداری پێداوە کە چیتر ئەڵمانیا سیخوڕیکردنی سوپای پاسدارانی لەو وڵاتەدا پێ قبوڵ ناکرێت.

 

کەناڵی تەلەفزیۆنی ئین دی ئاری ئەڵمانی ڕایگەیاندووە، کە پاش ئەوەی دادگای ئەڵمانیا سیخوڕیکردنی ئەندامێکی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی لەو وڵاتەدا پشتڕاستکردەوە، وەزارەتی دەرەوە باڵیۆزی ئێرانی بانگ کردووەو هۆشداری داوەتێ.

 

دادگای ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، کە سەید مستەفا ح. خوێنکارێکی پاکستانی تەمەن ٣١ ساڵە، سیخوڕیی بەسەر ڕاینهۆڵد ڕوبە، سیاسەتمەداریی ئەڵمانی کردووەو ئەوەشی بۆ فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران کردووە.

 

ئەو دادگایە ئاشکرای کردووە، کە ناوبراو هاتووچۆکانی ڕاینهۆڵد ڕوبەی کۆنتڕۆڵکردووە و وێنەی گرتووە.

 

پاش ئەو بڕیارەی دادگای ئەڵمانیا، عەلی ماجدی، باڵیۆزی ئێران لە ئەڵمانیا لەلایەن وەزارەتی دەرەوە بانگ کراوەو هۆشداری دراوەتێ، کە ئەڵمانیا سیخوڕی سوپای پاسداران لە ناو خاکەکەیدا قبوڵ ناکات.

 

وەزارەتی درەوەی ئێران تا ئێستا هیچ هەڵوێستێکی لە بارەی ئەو هۆشدارییەی حکومەتی ئەڵمانیاوە پیشان نەداوە.

 

جێگای ئاماژەیە، کە فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، بەشی چالاکییەکانی دەرەوەی وڵاتی سوپای پاسدارانە و سوپا هەموو دەستێوەردان و تیرۆرەکانی لە دەرەوەی وڵات لەلایەن ئەو فەیلەقەوە ئەنجام دەدات، فەرماندەی ئێستای ئەو فەیلەقە قاسم سلێمانییە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin