Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنێکی گەنج خۆی سوتاند

2018-01-09 14:28:29



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە گوندێکی سەر بە شاری بۆکان لە پارێزگای ئورمییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژنێکی گەنج خۆیی سوتاندو باری تەندروستی ناجێگیرە.

 

بەپێی هەواڵێکی ئۆرگانی هەواڵی چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە ئێران-هرانا، دوێنێ دووشەمە لە گوندی ئۆچ تەپە-ی سەر بە شاری بۆکان، ژنێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی(ش.أ)، ئاگری لە جەستەی خۆیی بەرداوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەو ژنە گەنجە لە دوای ئەوەی کە ئاگری لە جەستەی بەرداوە دەست بەجێ گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و بارودۆخی ناجێگیرە.

 

جێگای باسە، بەهۆی سیستمی پیاوسالاری کۆمەڵگاو و دەسەڵاتداریی ئێرانەوە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هەمیشە ژنان دەبنە قوربانی، بۆئەوەش بانگەشەی جۆراوجۆر دەهێندرێتەوە بۆ ڕەواییدان بەو پێشێلکارییانە، لەجیاتی چارەسەرکردنی کێشەکان.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin