Smiley face
Smiley face
Smiley face

بوداک: هەڤاڵ ساکینە ڕەنجێکی زۆری لە کامپی مەخمور دا

2018-01-09 18:15:23



ڕۆژنیوز – مەخمور

 

هاوسەرۆکی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی گەل-ی کامپی مەخمور ڕایدەگەیەنێت: ساکینە جانسز ڕەنجێکی زۆری لە کامپی پەنابەرانی مەخمور داوە ئێمەش پاداشتی ئەو ڕەنجەی ئەو، بە تێکۆشانێکی گەورە و سەرکەوتن دەدەینەوە.

 

کاتژمێر ٠٢:٠٠ ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جود (مەخمور)، لەبەردەم ناوەندی چاند و هونەری کامپەکە، مەراسیمێک بۆ بەبیرهێنانەوەی سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز بەڕێوەچوو.

 

 

لە مەراسیمەکەدا، فلیس بوداک، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی گەل-ی کامپی مەخمور، وتارێکی پێشکەشکرد و وتی:"هەڤال ساکینە بۆ ئێمە هێڵی ئازادییە، ئەو خۆی بۆ پرسی ئازادیی و بەتایبەت ئازادیی ژن فیداکرد، کەسایەتیی شەهید سارا، تێکۆشانی ژنی پیشانی تەواوی ژنانی جیهاندا".

 

 

بوداک، دەشڵێت:"ئەمڕۆ هەموو ژنان بۆ سێ ژنە تێکۆشەری ئازادی و ئازادیی خۆیان لەسەرپێن، ئەمڕۆ نەک تەنها ژنانی ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان، بەڵکو ژنانی شەنگال و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لەسەرپێن".

 

لە درێژەی قسەکانیدا، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی گەل-ی کامپی مەخمور، ئاماژەی بەوەشکرد:"هەڤاڵ ساکینە لەم کامپە ڕەنجێکی زۆریدا، ئێمەش پاداشتی ئەو ڕەنجەی ئەو، بە تێکۆشانێکی گەورە و سەرکەوتن دەدەینەوە".

 

دوای وتارەکەی هاوسەرۆکی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی گەل-ی کامپی مەخمور، گروپی شانۆی تاکە هیوا، شانۆگەرییەکیان بەناونیشانی "خوداوەند" نمایشکرد، دواتریش گروپی زاگرۆس چەند گۆرانییەکیان پێشکەشکرد.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin