Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەمریکا ٧٥ ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە عێراق

2018-01-09 19:05:20



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی ٧٥ ملیۆن دۆلار دەبەخشتێتە عێراق، ئەوەش لەپێناو گەڕاندنەوەی سەقامگیریی لە عێراق.

 

ئەمڕۆ، دۆگلاس سیڵیمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە ماڵپەڕی فەرمی باڵیۆزخانەکە، پێدانی ٧٥ ملیۆن دۆلاری لە لایەن وڵاتەکەیەوە بە حکومەتی عێراق ڕاگەیاند.

 

دۆگڵاس سیڵیمان ڕایگەیاندووە: ئه‌و ھاوكارییه‌ داراییه‌ ڕۆڵی ده‌بێت له‌ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با بۆ ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان.

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، كە هاوكارییە داراییەكان لەڕێگای دەزگای گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمەریكییەوە  پێشكەش بە ڕێكخراوی  پرۆگرامی گەشەپێدانی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دەکرێت.

 

به‌وته‌ی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق، تا کۆتایی ئەمساڵ ئەمریکا بڕی ١٥٠ ملیۆن دۆلار هاوکاریی دارایی عێراق دەکات.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin