Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوڵاتییەک بە گولـلە هاوەن کوژرا

2018-01-10 09:05:19



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

بەهۆی تەقینەوەی گولـلە هاونێکەوە گەنجێکی شارەدێی قەڵاتە کوژرا.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، شەوی ڕابردوو گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ بەناوی (س،م ، س) لە شارەدێی قەڵاتەی سەر بە شارۆچکەی ماوەت-ی پارێزگای سلێمانی بەهۆی دەستکارییکردن و تەقینەوەی گولـلە هاوەنێکەوە گیانی لە دەستدا.

 

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی بەڵگەوتاوان بەمەبەستی پشکنینی شوێنی ڕوداوەکە تەرمی هاوڵاتییەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری لە شاری سلێمانی کرا و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە .

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin