Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئاکەپە خوێندنەوە و بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی سەبارەت بە میت قەدەغە کرد

2018-01-10 10:11:29



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

خوێندنەوەو بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵانەی لەبارەی دانپێدانانەکانی بەڕێوەبەرە بەدیلگیراوەکانی میت لەلایەن پەکەکەوە، لە تورکیا قەدەغە کرا.

 

حکومەتی ئاکەپە بەردەوامە لە ئاستەنگکردنی ئازادی ڕاگەیاندن لەو وڵاتەدا، لەو چوارچێوەیەدا هەموو ئەو هەوڵانەی فیلتێرکرد کە لە بارەی بەڕێوەبەرە بەدیلگیراوەکانی میتی تورکەوەن.

 

لەو ڕۆژەوە کە وێنە و دانپێدانانەکانی دوو بەڕێوەبەرە بەدیلگیراوەکەی میت بڵاوکراونەتەوە، فشارەکانی حکومەتی ئاکەپە بۆ سەر ئەو سایت و ئاژانسانەی ئەو هەواڵەیان بڵاوکردەوە زیادی کردووەو دەستیکردووە بە فیلتێرکردنی ئەو سایت و ئاژانسانە.

 

دادگای ئەنقەرە بڕیاری داوە کە هیچ بەکارهێنەرێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆی نەبێت کە هەواڵی سەبارەت بەو بەرێوەبەرە بەدیلگیراوانەی میت بکاتەوە یان بیخوێنێتەوە، ئەگەریش نەکرا کە ڕێگری بکرێت لەوەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەو هەواڵانە بخوێننەوە، حکومەت بۆی هەیە ئەو ئەکاونتانەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان فیلتێر بکات.

 

دوابەدوای ئەو بڕیارە، ئەکاونی تویتێر، ئینستاگرام و یوتیوبی ئاژانسی هەواڵی فورات و هەروەها ئەکاونتی بەشی کرمانجیی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز فیلتێر کراون.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin