Smiley face
Smiley face
Smiley face

دادگای باڵای فیدراڵیی بڕیارێکی تایبەت بە نوێنەرایەتی ئێزدییەکان لە پەرلەمانی عێراق دەدردەکات

2018-01-10 13:05:53



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

دادگای باڵای فیدرالی عێراق ڕایگەیاند کە ژمارەی کورسی ئێزیدییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گونجاو دەبێت لەگەڵ ژمارەی گدانیشتوانی پێکهاتەکە.

 

ئەیاس ساموک، وتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا دەقی بڕیاری ژمارە ١١/٢٠١٠ ی ئاشکرا کرد سەبارەت بەو سکالایەی کە تایبەت بوو بە کورسییەکانی پێکهاتەی ئێزیدی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە هاتووە کە: دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، بڕیارێکێ دەرکردووە بە ژمارە ١١/٢٠١٠، لە وەڵامی ئەو سکاڵایەی کە تایبەت بە کورسی پێکهاتە ئێزیدییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

 

زیاتریش ڕوونکراوەتەوە: "بریارەکە وا دەرچووە کە پێکهاتەی ئێزیدی مافی خۆیانە کە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانیان گونجاو بێت لەگەڵ ژمارەی دانیشتوانی ئێزیدی، بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ئەو بڕیارەش بە پشتبەستن بە بڕگەی (٤٩/یەکەم) لە دەستووری عێراقدا دراوە، کە ئەنجومەنی نوێنەران پێکهاتووە لە ژمارەیەک ئەندام کە بۆ هەر سەد هەزار کەس یەک نوێنەرە".

 

لە دەقی بڕگەی یەکەمی مادەی ٤٨ی دەستووری عێراق هاتووە:"ئەنجومەنی نوێنەران پێکهاتووە لە ژمارەیەک ئەندام، هەر ئەندامێک لە بەرامبەر سەد هەزار کەس دانراوە کە بەهەموو پێکهاتەکان گەلی عێراق پێکدەهێنن، لە ڕێگەی نهێنییەوە ڕاستەوخۆ هەڵدەبژێردرێن، نوێنەرایەتی کردی هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراقیش لەبەرچاو دەگیرێت".

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin