Smiley face
Smiley face
Smiley face

خوێندکارێکی ساکینە جانسز: دەبێت ژنانی ئازادیخواز خەتی هەڤاڵ ساکینە هەڵبژێرن

2018-01-11 16:31:39



ڕۆژنیوز- بۆتان گەرمیانی

 

خوێندکارێکی شەهید ساکینە جانسز بە پێویستی دەزانێت: ئەگەر ژنێک بیەوێت ڕێگای حەقیقەت و ئازادی و بەرخۆدان بۆخۆی هەڵبژێرێت، پێویستە خەتی هەڤاڵ ساکینە هەڵبژێرێت.

 

کاتژمێر ٠٣:٠٠ ی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە قاوەخانەی کەلتووری لە شارۆچکەی کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، بەبۆنەوەی ساڵیادی تیرۆرکردنی سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد ساکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان، سیمینارێکی بۆ دیلان حاجی، خوێندکاری شەهید ساکینە جانسز ڕێکخست.

 

 

دیلان حاجی، خوێندکاری ساکینە جانسز، لە سیمینارەکەدا وتی:"ئێمە وەکوو ژنانی تێکۆشەر هەڤاڵ ساکینە بە پێشەنگی خۆمان دەزانین، کەسایەتی هەڤاڵ ساکینە دەکەینە نموونە بۆ ژیان و تێکۆشانمان، هەڤاڵ ساکینە بۆ یەک چرکەش سەری خۆی بەرامبەر دوژمن دانەنەواند، خەتی ساکینە جانسز خەتی ژنی ئازاد و بوێرە دژ بە پیاوسالاری و دەسەڵاتخوازی و داگیرکاریی،

 

 

وتیشی:"ئەگەر ژنێک بیەوێت ڕێگای حەقیقەت و ئازادی و بەرخۆدان بۆخۆی هەڵبژێرێت، پێویستە خەتی هەڤاڵ ساکینە هەڵبژێرێت".

 

هەر لە سیمینارەکەدا، لەڕێگەی داتاشۆوە، کورتە فیلمێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهید ساکینە جانسز پیشانی ئامادەبووان درا.

 

لە کۆتایی سیمینارەکەدا، هێڤی کامەران، ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، لەسەر بەیاننامەیەکی ڕێکخراوەکەیانی خوێندەوە و تیایدا هاتبوو:"زۆر ژنی شۆڕشگێریش له‌ باشوری كوردستاندا سه‌ریانهه‌ڵدا و به‌ڕێگای شه‌هید ساكینه‌ جانسز و هەڤاڵانی ڕۆیشتن، له‌ لووتكه‌ی به‌رزی شاخه‌كان له‌گه‌ڵ ساكینه‌کان گه‌یشتنه‌ یه‌ك، خوێندكاره‌كانی شه‌هید ساكینه‌، شه‌هیدان ڤیان سۆران، ڤه‌ژین رزگێ، ده‌نیز دێره‌لوك، بێریتان دێهوك، ده‌ستینا قه‌ندیل، هیران هیرانی، خه‌لات سلێمانی، زۆر شه‌هیدی دیكه‌ش له‌م ڕێگایه‌دا بوون به‌ خاوه‌نی تێكۆشانی ئازادیی".

 

 

ئەوەش هاتبوو:"وه‌ك ژنانی باشوری كوردستان، پێكهانینی ئامانجی هه‌موو شه‌هیدان به‌ ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین، فه‌لسه‌فه‌ و ئایدۆلۆژیی ئازادی ژن و رێكخستنكردنی ژن و هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ بۆ دۆخی هه‌نووكه‌، قه‌یرانی سیاسی، ئابووری، ئاسایش، په‌روه‌رده‌ و قه‌یرانی سیسته‌م ته‌نیا رێگای چاره‌سه‌رییه".

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin