Smiley face
Smiley face
Smiley face

بۆ جاری ٧٢١-ەمین داواکاری پارێزەرانی ئۆجالان بۆ سەردانی ئیمرالی ڕەتکرایەوە

2018-01-11 19:17:21



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

بۆ جاری ٧٢١-ەمین، داواکاری پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان، لە لایەن داواکاری گشتی دادگای کۆماریی بۆرسا-ی تورکیاوە ڕەتکرایەوە.

 

ئەمڕۆ، هەریەکە لە ئەبرو گونای، ئیبراهیم بیلمەز و حسێن بۆگاتەکین، سیان لە پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان، داواکارییەکیان پێشکەش بە داواکاری گشتی دادگای کۆماریی بۆرسا-ی تورکیا کرد.

 

ڕاگەیەندرا، داواکاری گشتی دادگای کۆماریی بۆرسا-ی تورکیا، بە پاساوی یاسای ئەمنییەتی حوکمدراوان-ی ژمارە ٥٧٧٥ ڕەتراوەتەوە، بەمەش لە ساڵی ٢٠١١ وە تاوکو ئێستا، ٧٢١ جار داواکاریی پارێزەرانی ئۆجالان بۆ سەردانیکردنی ئیمرالی ڕەتکراوەتەوە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin