Smiley face
Smiley face
Smiley face

مافی پەرلەمانتاری لە لەیلا زانا وەرگیرایەوە

2018-01-11 21:01:06



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

پەرلەمانی تورکیا بەدەنگی ٢٧٦ پەرلەمانتار، مافی پەرلەمانتاری لە لەیلا زانا، پەرلەمانتاری شاری ئاگری پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە وەرگرتەوە.

 

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی تورکیادا، ئایشەنور باخچەلی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، بە پاساوی ئەوەی کە ٢١٢ ڕۆژە لەیلا زانا نەچووەتە پەرلەمان، ڕاپۆرتی وەرگرتنەوەی مافی پەرلەمانتاری لە لەیلا زانا خستە دەنگدانەوە و بە دەنگی ٢٧٦ پەرلەمانتار، وەرگرتنەوەی مافی پەرلەمانتاری لە لەیلا زانا پەسەندکرا.

 

لەیلا زانا، پەرلەمانتاری هەدەپەی ئاگری، لە هەڵبژاردنەکانی ٠١-١١-٢٠١٥ ی پەرلەمانی تورکیادا بە پەرلەمانتاری هەدەپە هەڵبژێردرا، لە ڕۆژی ١٧-١١-٢٠١٥ لەیلا زانا لە پەرلەمانی تورکیا سوێندی خوراد، بەڵام بەبیانووی ئەوەی کە سوێندەکەی کەم بووە، پەرلەمانی تورکیا سوێندی لەیلا زانای قبوڵ نەکرد.

 

بە وەرگرتنەوەی مافی پەرلەمانتاری لە لەیلا زانا، تاوەکو ئێستا مافی پەرلەمانتاری لە ٦ پەرلەمانتاری هەدەپە وەرگیراوەتەوە، کە پێنجیان ژنن.

 

پێشتریش مافی پەرلەمانتاری لە هەریەکە لە فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، نورسەل ئایدۆغان، فەیسەڵ ساریڵدز، توگبا هەزەر ئۆزتورک و بەسیمە کۆنجا، پەرلەمانتارانی هەدەپە وەرگیراوەتەوە، بەمەش ئێستا ژمارەی کورسییەکانی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا، لە ٥٩ کورسییەوە بۆ ٥٣ کورسی کەمبووەتەوە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin