Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە چەمچەماڵیش یادی ساكینە جانسز و هەڤاڵانی كرایەوە

2018-01-11 21:23:38



ڕۆژنیوز - ئاشتی ئەحمەد

 

پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس کە تیایدا ساكینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز تیرۆرکران، لە شارۆچکەی چەمچەماڵ بە پیشاندانی کورتە فیلمێک کرایەوە.

 

ئەمشەو، لە شارۆچكەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، ڕیکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕەژاك، بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس کە تیایدا ساكینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز تیرۆرکران، مەراسیمێکی ئەنجامدا.

 

 

سەدریە عەزیز، مامۆستا، كە بەشداریی لە مەراسیمەکەدا کردبوو، بۆ ڕۆژنیوز وتی:"كۆبوونەوەو یادكردنەوەمان بۆ ئەوەیە، کە هەریەكەمان بۆ خۆمان ببینە ساكینە جانسز، تا وەك ئەوان بەرگری لەخۆمان و خاكمان بكەین، ئەگەر ئەو كارەنەكەین، ئەوە هەمیشە تیرۆركراوین، بەتیرۆرێكی رۆحی، نەك جەستەیی".

 

سەدریە عەزیز

 

وتیشی:"ساكینە جانسز و هەڤاڵەكانی جیگەی شانازی هەموو كوردن، هەرچەندە لەوڵاتێكی وەك فەرەنسا و بەبەرچاوی هەموو ئەوروپاوە تیرۆركران و لەئاستی ئەوتاوانە گەورەیە بێدەنگ بوون، كە خۆیان بەسەرچاوەی دیموكراتی دەزانن، بۆیە هیوادارم ساڵیادی ساكینە و هەڤاڵەكانی ببێتە شۆڕشێكی نوێ‌ لەنێو دڵی هەموو كوردێكدا".

 

دەرسیم گەرمیانی، گەنجێکی بەشداربوو لە مەراسیمەکە، بە ڕۆژنیوزی وت:"لە پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس-دا، داوا لە فەرەنسا و وڵاتانی ئەوروپا دەكەین، کە بێدەنگی بشكێنن و بكەرانی ئەو تاوانە كە توركیایە دادگایی بكرێن".

دەرسیم گەرمیانی

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin