Smiley face
Smiley face
Smiley face

چالاکییەکان بۆ ساڵیادی کۆمەڵکوژیی پاریس بەردەوامە

2018-01-12 16:52:20



ڕۆژنیوز – بۆتان گەرمیانی

 

لەدرێژەی چالاکییەکانی بۆ بەرزڕاگرتنی ساڵیادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس، لە شارۆچکەی کەلاریش سیمینارێک ئەنجامدرا.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریسدا، کە تیایدا سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز تیرۆرکران، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، سیمینارێکی بۆ مهاباد فایەق، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری ڕژاک ئەنجامدا.

 

 

مهاباد فایەق، لە سیمینارەکەدا وتی:"سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری جیهانی به‌ ئه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری سه‌رده‌ست، هه‌ر هه‌نگاوێك كه‌ ژنان له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان و له‌ نه‌ته‌وه‌ی جیاوازه‌كان هه‌ڵیده‌گرن، به‌رامبه‌ر به‌ خۆیان وه‌ك مه‌ترسیه‌كی مه‌زن ده‌یبینن، چونكه‌ سیستمی پیاوسالاری سه‌رده‌ست و ده‌سه‌ڵاتداری له‌سه‌ر بنه‌مای نكۆڵیكردن له‌هه‌بوونی ژن پێشكه‌وتووه‌".

 

 

مهاباد، وتیشی:"لە پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس پێویسته‌ جارێكی تر ئه‌م پرسیاره‌ بكه‌ین كه‌ بۆچی ساكینه‌ جانسز و هه‌ڤاڵانی به‌ ئامانج گیران؟، چونکە ساكینه‌ به‌ تێكۆشانی خۆی، تێكۆشانی ئازادی ژنان به‌رێكخست کرد، له‌دوای ساڵانی دوورودرێژ و بێده‌نگی به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌قڵیه‌ت و دابونه‌ریتی كۆن له‌ كوردستاندا، ساكینه‌ جانسز پێشه‌نگایه‌تی تێكۆشانی كرد".

 

لە کۆتاییشدا، مهاباد فایەق وتی:"وه‌كو ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان-ڕژاك، له‌ نێو هه‌موو ئاڵۆزی و به‌ربه‌سته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چه‌ند ڕۆژ پێش ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی پاریس، چواره‌مین كۆنگره‌ی خۆمان به‌ سه‌ركه‌وتوویی به‌ست، له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیار و ئامانجی كۆنگره‌، له‌ شه‌شه‌مین ساڵرۆژی شه‌هیدبوونی هه‌رسێ هه‌ڤاڵی شه‌هید به‌ڵێن و په‌یمانی خۆمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه،‌ كه‌ له‌سه‌ر فكر، فه‌لسه‌فه‌ و ڕێبازی تێكۆشانی ساكینه‌، فیدان و له‌یلا به‌رده‌وام بین و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ شۆڕشی باشور له‌گه‌ڵ شۆڕشی ژن سه‌ربخه‌ین".

 

هەر لە سیمینارەکەدا بە ڕێگەی داتاشۆ، کورتە فیلمێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی هەرسێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز نیشانی ئامادەبوواندرا.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin