Smiley face
Smiley face
Smiley face

هێزێکی سەربازی بە تانک و زریپۆشەوە لە خورماتوو بڵاوەی پێکراوە

2018-01-12 20:28:15



ڕۆژنیوز - هاوڕێ کرێکار

 

هێزێکی بەرپەرچدانەوەی خێرا-ی سەر بە سوپای عێراق، لە گەڕەکە کوردنشینەکانی شارۆچکەی خورماتوو، بە تانک و زرێپۆشەوە بڵاوەیان پێکراوە، بەرپرسێکی یەکێتیش لە شارۆچکەکە دەڵێت: هاتنی ئەو هێزە دڵەڕاوکێی لەناو هاوڵاتیاندا دروستکردووە.

 

ئەمڕۆ، هێزێکی بەرپەرچدانەوەی خێرا( رد السریع)ی سەر بە سوپای عێراق، بە ژمارەیەک تانک و زۆریپۆشەوە، چوونەتە شارۆچکەی خورماتووی سەر بەپارێزگای سەڵاحەدین.

 

 

حەسەن بارام، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی ١٦ی حەمرینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بۆ ڕۆژنیوز وتی:"هێزێکی زۆری بەرپەرچدانەوەی خێرا (رد السریع)ی سەر بە سوپای عێراق گەیشتوونەتە ناو شارۆچکەی خورماتوو و ژمارەیەک زۆر سەرباز و تانک و زریپۆش-یان لەگەڵدایە و ترس و دڵەڕاوکێیان لای خەڵکی خورماتوو دروستکردووە".

 

 

حەسەن بارام، وتیشی: تا ئێستا نازانرێت ئەو هێزە بۆچی هاتوون و مەبەستیان لە هاتنیان بەو شێوەیە چییە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان ئەو هێزە لە جیاتی ئەو هێزانەی دیکە هاتووە، کە لە نێو شارۆچکەی خورماتوودان.

 

جێگری بەرپرسی مەڵبەندی ١٦ی حەمرینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەوەشی خستەڕوو: ئەو هێزە لەناو هەردوو گەڕەکی ڕزگاری و کۆمار-ی خورماتوو، کە دوو گەڕەکی کوردنشینن بڵاوەیان پێکراوە و بڕیاریشە هەر لەو دوو گەڕەکە جێگیربن.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin