Smiley face
Smiley face
Smiley face

که‌مکردنه‌وه‌ى کرێى بارى بارهه‌ڵگران شۆفێرانى نیگه‌ران کردووه‌

2018-01-13 09:33:35



ڕۆژنیوز ـ زۆسک باڵه‌ک


له‌ دواى دووباره‌ کرانه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى سنورى بارزگانى حاجى ئۆمه‌ران و وه‌گه‌ڕکه‌وتنه‌وه‌ى جموجوڵه‌ بازرگانییه‌کان، حکومه‌ت له‌ ڕێى یه‌که‌ى ئیدارى خۆیه‌وه‌ ١٣%ى کرێى بارى بارهه‌ڵگرانى که‌م کردۆته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش بۆته‌ جێگه‌ى ناڕه‌زایی شۆفێران.


به‌هۆى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمه‌وه‌ له‌ ٢٥ى ئه‌یلولى ٢٠١٧ حکومه‌تى ناوه‌ند ده‌روازه‌ سنورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى داخست، به‌ڵام له‌ ئێستادا دووباره‌ ئه‌و ده‌روازانه‌ کراونه‌ته‌وه‌.


ئاکۆ تاهیر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى شۆفێرانى بارهه‌ڵگرانى حاجى ئۆمه‌ران به‌ ئاژانسى ڕۆژنیوزى ڕاگه‌یاند: حکومه‌ت داواى کرد که‌ ئێمه‌ وه‌کو نوێنه‌رى ٦٣٠ شۆفێر له‌گه‌ڵیان دانیشین، چونکه‌ بڕیاریان دابوو له‌ ١٣%کرێى بارهه‌ڵگره‌کان دابه‌زێنن، هه‌رچه‌ند ناڕه‌زاییه‌کى زۆر هه‌بوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ له‌ لایه‌ن شۆفێرانه‌وه‌، به‌ڵام بڕیاره‌که‌ خرایه‌ بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش شۆفێرانى نیگه‌ران کردوه‌.

 


ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد: ئه‌و ڕێژه‌ که‌مکردنه‌وه‌یه‌ی کرێى باره‌کان کاریگه‌رى زۆر خراپى له‌سه‌ر بژێوى شۆفێران ده‌بێـت، چونکه‌ بۆ ئه‌وان زۆره‌.


وتیشى: ئێمه‌ش کۆمه‌ڵێک داواکاریمان داواته‌ حکومه‌ت ئه‌وانیش بریتین له‌ وه‌رنه‌گرتنى ڕسوماتى ساڵانه‌ى نوێکردنه‌وه‌ى ده‌فته‌ر و چاککردنى گه‌راجى ئۆتۆمبێله‌کانمان، که‌ ئێستا له‌به‌ر قوڕ ناتوانین لێى ده‌رچین.


باسى له‌وه‌ش کرد: له‌ ئێستادا ئێمه‌ وه‌کو شۆفێران چاوه‌ڕوانى به‌ڵێنه‌کانى حکومه‌تین، که‌ له‌به‌رامبه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ى کرێى باره‌کانمان پێیان داوین.


ڕۆژى ٨ى ئه‌م مانگه‌ به‌ بڕیارێکى یه‌که‌ى ئیدارى شارۆچکه‌ى چۆمان، بڕى ١٣% کرێى باره‌کانى شۆفێرانى بارهه‌ڵگر له‌ حاجى ئۆمه‌ران که‌مکرایه‌وه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin