ڕۆژنیوز ـ هاوار ستار
ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له‌وه ده‌کات، که سوپاى تورکیا ٣٠ بۆ ٤٠ سه‌ربازگه‌ى له خاکى عێراق هه‌یه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات، داگیرکارییه‌کانى تورکیا شکاندنى شکۆى سه‌روه‌ریى عێراقه.
ده‌وڵه‌تى تورکیا به‌رده‌وامه له داگیرکارى و جموجوڵه‌کانى له‌سه‌ر سنورى عێراق و هه‌رێمى کوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین بنکه‌ى له سنورى عێراق و هه‌رێمى کوردستان هه‌یه.
محه‌مه‌د عوسمان په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی یه‌کێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێکدا به ڕۆژنیوزى ڕاگه‌یاند: "ئێمه پێشتر وتومانه و ده‌یڵێینه‌وه له‌شکرکێشی و داگیرکارى سوپای تورکیا بۆ هه‌رێم و عێراق شکاندنی شکۆی سه‌روه‌ری عێراقه و ده‌رچوونه له یاسا و ده‌ستور".
وتیشی: "به‌پێی زانیاریه‌کانمان سوپای تورک نزیکه‌ی ٣٠ بۆ ٤٠ سه‌ربازگه و شوێنی مه‌شق و ڕاهێنانیان له خاکی عێراقدا هه‌یه با حکومه‌تی عێراقی بتوانن ئه‌وانه ده‌ربکه‌ن، چونکه چاوپۆشیکردن له‌و هێزه و جموجۆڵه‌کانیان به خیانه‌تی نیشتیمانی ده‌بینم".
سه‌باره‌ت به ده‌رکردنى سوپاى تورکیا له عێراق به بڕیارى په‌رله‌مان، محه‌مه‌د عوسمان وتی: "ئێمه له په‌رله‌مانی عێراق چه‌ند جارێک ئیمزامان کۆکردوه‌ته‌وه، که سوپای تورک له عێراق ده‌ربچێت، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه حکومه‌تی عێراقیه وه‌کو پێویست مامه‌ڵه ناکات به‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانه‌وه و له نێو نانێکی گه‌رمدا بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مان له لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادیه‌وه هه‌ڵگیراوه و مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ناکات".
باسى له‌وه‌ش کرد: "پێویسته بوونى سوپاى تورکیا له عێراق به ده‌ستور و یاسا چاره‌سه‌ر بکرێت و ڕوونبکرێته‌وه و هه‌ر که‌سیش ده‌ستی له هێنانی ئه‌و سوپایه هه‌یه له دادگای ده‌ستوری لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت".
ک.ک