Smiley face
Smiley face
Smiley face

بزوتنەوەی خەڵکی تونس بەردەوامە

2018-01-13 10:01:48



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ئاڵۆزییەکان لە تونس بەردەوامە و بزوتنەوەی "چاوەڕوانیی چی دەکەین" بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە گرانی، بێکاری و زیادکردنی تاکس ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرفراوانتردەبێتەوە.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، لە سەر زاری وتەبێژیی وەزارەتی ناوخۆی تونسەوە ڕایگەیاند، کە لە ڕۆژی دووشەممەوە تا شەوی ڕابردوو ٧٧٨ خۆپیشاندەر دەستگیرکراون.

 

خەلیفە شیبانی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی تونس وتوشییەتی کە تەنیا شەوی ڕابردوو ٣٠٠ خۆپیشاندەر دەستگیرکراون.

 

لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە بڕیاری جێبەجێکردنی گرانبوونی سووتەمەنی، ئۆتۆمبێل، ئینتێرنێت و زیادبوونی نرخی تاکسی ناڕەزاییەکان لە تونسی پایتەخت و تەبوربەی تونس سەریان هەڵدا، ناڕەزاییەکان هێشتا بەردەوامن.

 

تونس یه‌که‌م وڵات بوو که‌ سه‌ره‌تاى ساڵى ٢٠١١ "به‌هارى عه‌ره‌بى" ده‌ستپێکرد و هاوڵاتیان به‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى توانیان زه‌ین العابدین سه‌رۆکى تونس ناچار بکه‌ن واز له‌ ده‌سه‌ڵات بهێنێت، زه‌ین العابدین ماوه‌ ٢٤ ساڵ بوو سه‌رۆکى تونس بوو.

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin