Smiley face
Smiley face
Smiley face

خانەسۆر، هێرش بۆ سەر گۆڕستانی شەهیدان و گۆشەگیرکردنی ئۆجالان شەرمەزارکرا

2018-01-13 10:30:01



ڕۆژنیوز - شەنگال

 

بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج و یەکێتیی گەنجانی ئێزدی لە چوارچێوەی کەمپەینی سەرهەڵدە-دا چالاکییەک ئەنجامدرا بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە و شەرمەزارکردنی هێرش بۆ سەر گۆڕستانی شەهیدان.

 

دوێنێ لە خانەسۆری سەربە شەنگال، ڕێپێوانێک بە مەشغەڵ بە بەشداربوونی دەیان گەنج، لەخۆپیشاندانێکدا گۆشەگیرکردنی ئۆجالان و هێرش بۆ گۆڕستانی شەهیدانی گارزانی سەربە بەدلیس شەرمەزارکرا.

 

ڕێپێوانەکە لە خوێندنگای شەهید خەیریی خانەسۆرەوە دەستیپێکرد و پاشان لە هەموو شەقامەکانی شارۆچکەی خانەسۆردا بەردەوامی پێدرا، لە رێپێوانەکەدا دروشم بۆ ئازادکردنی ئۆجالان وترایەوە و ئاڵای پەکەکە، یەژەشە و یەبەشە بە دەستەوە گیرا.

 

لە کۆتایی ڕێپێوانەکەدا گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو، تێیدا ئامارا چیا ئەندامی بەرێوەبەرایەتیی ژنانی گەنج قسەیکردو وتی: ماوەیەکی درێژە کە حکومەتی فاشیستی تورک گۆشەگیریی بە سەر عەبدوڵا ئۆجالان دا سەپاندووە، ئێمە پشتگیریی ئۆجالان دەکەین لە دژی ئەو فشارانەدا، لەلایەکی دیکەوە حکومەتی تورک ئەوەندە لاواز بووە، کە هێرش دەکاتە سەر گۆڕستانی شەهیدان و گۆڕەکانیان هەڵدەداتەوە، ئێمە وەک ژنانی گەنج ئەو هێرشە بە توندی شەرمەزاردەکەین.

 

پاشان جانفیدا تەل عازر، بەناوی یەبەشە و یەژەشەوە قسەیکردو، وتی: ئێمەی گەنجان پێویستە زیاتر لە هەمووان هەستیار بین بەرامبەر بە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، با حکومەتی تورک باش بزانێت کە ئێمە بە هیچ شێوەیەک دەست بەرداری تێکۆشان بۆ ئازادیی ئۆجالان نابین".

 

چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "شەهیدان نامرن" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی پێهات.

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin