Smiley face
Smiley face
Smiley face

یاوەر: حكومەت هیچ كاتێكی دیاری نەكردووە بۆ پێدانی مووچەی پێشمەرگە

2018-01-13 11:39:40



ڕۆژنیوز- دانا عومەر

 

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، حكومەت هیچ كاتێكی دیاری نەكردووە بۆ پێدانی مووچەی ئەو پێشمەرگانەی تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە، دەشڵێت: حكومەت وتوویەتی پارەمان نییە، هەركاتێك پارە هەبوو دەتاندەینێ‌.

 

دوای ٨٧ ڕۆژ لە چاوەڕوانی هاتنی مووچەدا، بەشێك لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی وەرگرت، بەڵام تاوەكو ئێستا بەشێكی دیكەیان مووچەیان وەرنەگرتووە.

 

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ڕۆژنیوزی وت:"پەیوەندیمان بە وەزارەتی دارایی كردووە چاوەڕێ‌ دەكەین كە مووچەی ئەو پێشمەرگانە بنێرێت، بەڵام حكومەت دەڵێت پارەمان لەبەردەستدا نییە، بەهۆی ئەوەی كە داهاتمان كەم بووەتەوە".

 

لەبارەی ئەوەی، وەزارەتی دارایی هیچ وادەیەكی دیاری كردووە بۆ ناردنی مووچە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، یاوەر وتی:"هیچ ماوەیان دیاری نەكراوە، دەڵێن كە پارە هەبوو بۆتان دەنێرین".

د.خ

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin