Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕانیه‌، ته‌رمی گه‌نجێک دۆزرایه‌وه‌

2018-01-13 11:50:22



ڕۆژنیوز ـ عه‌لی قادر 


له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی شارۆچکه‌ی ڕانیه‌ی ناوه‌ندی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ته‌رمی گه‌نجێک له‌ دوکانه‌که‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه‌، که‌ ئاسه‌واری فیشه‌ک به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ دیاره‌.


ڕووداوه‌کانى کوشتن و خۆکوشتن وه‌کو دیارده‌ى لێ هاتووه‌ له‌ هه‌رێمى کوردستان و ڕۆژانه‌ هه‌واڵى کوشتن و خۆکوشتن بڵاوده‌بێته‌وه‌.


شۆڕش ئیسماعیل وه‌ته‌بێژی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند:" به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری، هێزه‌کانمان ته‌رمی هاوڵاتیه‌کیان له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌ دوکانه‌ی خۆیدا دۆزیه‌وه‌ ".


وتیشی: "گه‌نجه‌که‌ ته‌مه‌نی ٢٥ ساڵه‌ و له‌ ڕه‌گه‌زی نێره‌، پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی ڕانیه‌ ده‌رکه‌وت شوێنه‌واری یه‌ک فیشه‌ک به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه‌ دیاره‌ ".


وته‌بێژی پۆلیس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:" دوای گرتنه‌به‌ری ڕێکاری یاسایی له‌ شوێنی ڕووداوه‌که‌ ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌کی به‌کارهاتوو له‌ جۆری ده‌مانچه‌، بۆ دڵنیابوون له‌ هۆکاری ڕاسته‌قینه‌ی مردنه‌که‌ی، که‌ ئایا خۆکوژیه‌ یان کوشتنه‌، ته‌رمه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی په‌یمانگای پزیشکی دادوه‌ری سلێمانی کرا و دۆسیه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌که‌ کراوه‌ته‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌ ".


به‌پێی ئامارێکی ڕۆژنیوز، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه‌، ئه‌مه‌ ١٥هه‌مین حاڵه‌تی کوشتن و خۆکوشتنه‌ (به‌ هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه‌)، که‌ له‌ باشوری کوردستان ڕووده‌دات، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ کوژرانی پێنج هاوڵاتی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گولـله‌هاوه‌ن و مینه‌وه‌.


ک.ک
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin