Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەنجومەنى جەماوەری خورماتوو دامەزرا

2018-01-13 12:06:50



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ کرێکار 


ئەنجومەنى جەماوەری شارۆچکەى خورماتوو خۆی ڕاگەیاند و "پەلەکردن لە گەڕانەوەى ئاوارەکان و ئاساییکردنەوەى دۆخى ئەمنى خورماتوو و بەستنى کۆنگرەى ئاشتەوایی" ئامانجی  ئەنجومەنەکەیە. 


کاتژمێر ١٠:٣٠ ئەمڕۆ ئەنجومەنى جەماوەری شارۆچکەى خورماتوو، لە شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچکەى کەلارى ناوەندى ئیدارەى گەرمیان خۆی ڕاگەیاند و لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا، ئامانجەکانى ئەنجومەنەکەیان بۆ دەزگاکانى ڕاگەیاندن خستەڕوو. 


بورهان عادل، ئەندامى ئەنجومەنى جەماوەری خورماتوو، بە دەزگاکانى ڕاگەیاندنى ڕاگەیاند: نزیکەى سێ مانگە لەهەوڵداین تا ئەم ئەنجومەنە دروست بکەین، بەمەبەستى گەیاندنى دەنگى خورماتوو بەهەموو ئازادیخوازانى دونیا و لایەنەکان بە بێ جیاوازى.


ڕاشیگەیاند: ئەم ئەنجومەنە جەماوەرییە بڕواى بە توندوتیژی و تۆڵەکردنەوە نییە، هەموو هەوڵێک ئەدات بۆ ئاشتى و چارەسەری ئاشتیانە بۆ کێشەکانى ئەو شارۆچکەیە، هەروەها لەم ئەنجومەنەدا بڕواى تەواومان بە یەکسانى کۆمەڵایەتى و یەکترقبوڵکردن هەیە و کاری لەسەر ئەکەین  و باشترین ڕێگا چارەش ئەوەیە، کێشەى خورماتوو و کۆمەڵانى خەڵکى خورماتوو خۆیان چارەسەری بکەن.


بورهان عادل، وتیشی: ئاماجمان بریتییە لە گەڕانەوەى ئاوارەکان بە زووترین کات و پێکهێنانى لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونى کێشەکانى خورماتوو بەتایبەت کێشەکانى دواى ١٦ى ئۆکتۆبەر و دابینکردنى هێزێکى بێ لایەن بە مەبەستى پاراستنى ئەمنییەتى شارۆچکەى خورماتوو و سەرجەم هاوڵاتیانى بە بێ جیاوازى.


ئەوەشی وت: هەروەها ئامانجمان قەرەبووکردنەوەى زیان لێکەوتووانى خورماتوو و داماڵینى خورماتوو لە چەک و تەقەمەنى و بەستنى کۆنگرەى ئاشتەوایی لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی شار بە زووترین کات.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin